Sunday, 14 February 2016

کچانی دەروەزەکار!




ماوەیەکە بەهۆی شەڕی داعش و خراپی بارودۆخ ژمارەیەکی زۆر ئاوارەیەی زۆری عەرەب و سوری ڕووی لە هەرێمی کوردستان، ئەوەی جێگەی داخە دیاردەی سواڵکردنە بەکچان لەنێو ترافکیەکانی شاردا، کچانێکی کە لەتەمەنی لاوی و منداڵ وگەنجن، کەئەمەش ڕەنگە پەلبکێشێت بۆ کاری خراپترو کاریگەری خراپی هەبێت لەسەر تاکەکانی کۆمەڵگەو شیرازەی خێزان هەڵبوەشێنێتەوە.


ئەم حاڵەتی ئێستایی هەرێمی کوردستان و هەستی پێدەكرێت و دەبینرێت كە  هەندێک لەو منداڵان  بەکچ و کۆرەوە بەمەبەستی سواڵكردن ،بازرگانیان پێوە دەكرێت یان كاری قورسیان پێدەكرێت و لەقوتابخانە دەردەهێنرێن. جێگەی نیگەرانیەو پیویستی بە بەدواداچوونی ورد هەیە بۆئەوەی بزانرێت بەڕاستی حاڵ و گوزارەنیان خراپە ، یاخودا ئەو کارانەی دەیکەن ئامانجی دیکەی لەپشتەوەیە، جونکە لەئێستا هەرێمی کوردستان لەشەردایە لەگەڵ داعش و ، ڕیککەوتنەکانی لەگەڵ بەغداد سەرکەوتوو نەبووە و، باس لەڕاگەیاندنی سەربەخۆی دەکات و وەچەندین کێشەوگیرو گرفتی دیکە، چۆن بزانرێت ئەوەنەی ئێستا لەهەرێمی وکردستانن بەناوی سواڵکردنەوە خەریکی کۆکردنەوەی زانیاری و جاسوسی کردن نەبن، گومانی تێدانیە کە سود وەرگرتن لەکچان بۆ ئەو جۆرە کاران پلانەکانیان سەردەگرێت ،چونکە بیر لەوەدەکەنەوە ڕەنگە زۆر بەزەحمەت هەست بە کچێک بکرێت کە خەریکی ئەو جۆرە کارە سەختانە بێت. بۆیە پێویستە بەوورییەوە ئاگاداری هەڵسوکەوتی ئەو دەروەزەکارانە بین ، کە ڕۆژ تا ڕۆژبێت ژمارەیان زیاتر دەبێت لەنێو شارو ترافیک لایتەکاندا، نازانم تا ئێستا پشکنین بۆ ئەو شتانە ئەنجام دراوەکە هەندێکیان خریکی فرۆشتنی، چونکە هەموو ئەگەرێک لەم ڕۆژەدا، جێگەی هەڵوێستە لەسەر کردنە، وەک پێشنیان وتوویانە"خۆپاراستن لەچارەسەرکردن باشترە"

ئیسلام دژی ستەمە


ئیسلام: ئایینێکی یەکتاپەرستییە بەپەیڕەوکەرانی ئەم ئاینەش دەوترێت موسڵمان.

ئیسلامی پەیامێکی جیهانیە، ئیسلام بەرنامەیەکە تێیدا ڕێنونی خەڵک دەکات بۆسەر ڕێگای و، کۆمەڵێک بنەمای هەیە دەبێتە هۆی چارەسەرکردنی بارودۆخەکان و، ئاستی مرۆڤ دۆستی و خۆشەویستی لەنێوان گەلاندا زیندوو دەکاتەوە و، برین و زامەکانیانیان ساڕێژدەکات و لەپاشکۆیەتی و ژێردەستەی گەلان ڕزگاریان دەکات و کەسایەتی خۆیانیان پێ دەبەخشێتەوە. ئیسلامی دژی جیاوازی ڕەگەزایەتی و چەوساندنەوە و ستەم کردنە لەیەکتری هەموو جیاوازییەکان ڕەت دەکاتەوە. (لست علیهم بمصیطر)، دەڵێت ستەم قەدەغەیەو ستەمکاری تاریکییە و مایەی ڕوخانە دەبێت قبوڵ نەکرێت. پێویستە مرۆڤەکان و گرووپەکان ، گەلەکان بەدوور لەهەر زۆر لێکردنێک و بەئیرادەی ئازادی خۆیان بچنە ناو پەیوەندی و چوارچێوە سیاسییەکانەوە، ئەمەش ئەو کەسانە دەخاتە درۆ کە دەڵێن ئیسلام بەزەبری شمشیر بڵاوبووەتەوە و، دواکەوتوویی و چەوساندنەوەکانی کورد دەخەن ئەستۆی ئیسلام. ئەوانە کەسانێکن دڵ و دەروونیان ژەنگی گرتووە دایانەوێت بەڕێگەی درۆکانیانەوە خۆیان لەدڵی گەورەکانیدا ، شیرین بەکەن. ئێمەی موسڵمان پێویستە بەرگریکارێکی سەرسەختی ئەم دینەی خودای گەورە بین و نەهێڵێن، لادینەکان چەشنی ڤایرۆس وان بۆ کۆمەڵگە بەمەرامە پیسەکانی خۆیان بگەن.ده‌بێت  کارو کردەوە کانیشمان ته‌نها بۆ خوا بكرێن و له‌به‌ر خاتری خوا و له‌ترسی خوابكرێن ،ده‌بێت ( اخلاص ) ێكی ته‌واومان هه‌بێت ، ئه‌و كاته‌ خوای گه‌وره‌ لێمانوه‌رده‌گرێت و لێمان ڕازی ده‌بێت و به‌ به‌هه‌شته‌ خۆشه‌كه‌ی شادمان ده‌كات ، وه‌هه‌ركه‌سێك بۆ جگه‌ له‌ خوای بكات ئه‌وا له‌ ڕۆژی دوایدا خوا پێی ده‌فه‌رموێت بڕۆبۆ كێت كردووه‌ با ئه‌و پاداشتت بداته‌وه‌.

حیزب و حیزبەکوردستانیەکان


د.عەلی شەریعەتی لە"فەرهەنگی زاراوەکان" بەم شێوەیە پێناسەی حیزب دەکات. حیزب:ڕێکخراوێکی کۆمەڵایەتیە خاوەن جیهانبینی و ئایدۆلۆژیا و فەلسەفەی مێژوو و یاسای کۆمەڵایەتی باڵایە، پێگە و لایەنگری چینایەتی، ڕێبەرێکی کۆمەڵایەتی، فەلسەفەی سیاسی ، لەیەنگری سیاسەت، کەلتوور، دروشم، ستراتیژیەت، تاکتیک، ڕووبەڕووبوونەوە، ئامانجێکە دەیەوێت باری ئێستای مرۆڤ و میللەت و کۆمەڵگە یان چینێکی تایبەت بگۆڕیت بۆ بارێکی خوازراو و بیخاتە جێی بۆیە لەبەرانبەر ئەمەدا هەموو حیزبێک خاوەنی دوو دیدگای جێگیر و ناجێگیرە ئەوانیش برتین لە: فەرمانکردن و رەدکردنەوە.

د. مەحەممەد عیمارە لەبارەی  زاراوەی حیزب دەڵێت: بۆ رێكخستن بەكاردێ كە كۆمەڵێ كۆدەكاتەوە لە تاكەكان كە یەك هزر و بیركردنەوە و وێنای فكریان هەیە كە لە هەندێ بابەتی سیاسی رایەك هەڵدەبژێرن.

هەرچی سەبارە بە حیزبەکوردستانیەکانیشە: مەبەست لێیان ئەو حیزبانەنە کە لەدوای ١٩٧٥ وە لەکوردستان دروست بوونە و، سنوری چالاکییان تەنها کوردستانە و، کۆتای ناوکەشیان بەکوردستان هاتووە.زاراوەی  حیزبە کوردستانیەکانش لەدوای بەرپاکردنی بەرەی کوردستانی لە٧-٥-١٩٨٨ سەری هەڵداوە لەدوای ڕاپەڕینیش پەرەی سەند بۆ ئەو مانای ئێستا.بەڵام سەبارەت بە هەردوو حیزبی (شوعی و یەکگرتوو)ی جاران . مسعود عبدالخالق لەکتێبی ناسنامەی حیزبە کوردستانیەکاندا ئاماژە بەوە دەکات:لەبەر ئەوەی ئەو دوو حیزبە بارەگای سەرەکیشیان لەکوردستانە بەحزبی کوردی ناژمێرین، تا دوای ڕاپەڕین بەڕاشکاوی بوونە کوردستانی ئینجا لەو مێژووە لەچوارچێوەی حزبە کوردستانیەکانن.


گرنگی کات


کات: "نابینرێت و ده‌مرێت، مردوویه‌کی بێ گۆڕ و ته‌رم"
کات: ئەو چركە و خولەكەیە کە تێدەپەڕێ دەڕوات و پاشەكەوت ناكرێت و ناگەڕێتەوە. كه‌سانێ كه‌ نرخ و به‌های كاتیان لایه‌، ئاماده‌ن گه‌ر كات بە پاره‌ بوایه‌ بیانكڕیایه‌، چونكه‌ ئه‌زانن ته‌مه‌نی ئینسان یه‌ك-دوو ڕۆژێكه‌ دێ و ئه‌ڕوات و گەڕانە دواوەوی بۆ نیە.
مرۆڤ هەروەک چۆن لەبووندا  شووێنێکی داگیر کردووە  لەسەر ئەم زەمینە بەهەمان شێوەش کاتێکی دیاری کراوی هەیە ڕۆژێک دەێت ئەو کاتەی بەسەر دەچێت،کە بەسەریش چوو  ئیدی هیچ شتێك جێی ناگرێتەوە و بەهیچ هێزێك ناگێردرێتەوە.بۆیە گرنگە بزانێت چۆن ولەچیدا کاتەکانمان بەکاردەهێنین، چونکە کاتی ئێمە یەکسانە بەژیانی ئێمە، کاتێک دەڵێن کات زوو دەڕوات واتا لەتەمەنی ئێمە زوو دەڕوات، ئەوە تەمەنی ئێمەیە کە زوو زوو بەرەو بەسەرچوون دەڕوات.گرنگترین شت لە بەڕێوەبردنی کات بە شێوەیەکی دروست ئەوەیە کەئامانجەکەت دیاری بکەی هەر لە ساتی یەکەمەوە، پلان و بەرنامەی ڕێژی خۆتت کردبێت، بۆ ئەوەی کاتە بەنرخەکاندا لەدەست نەچێت و کاتێک بەئاگا بێتەوە لەهیچ کام بە کارەکانت ڕانەگەشتووبیت. پێشینان وتوویانە کات:وەک شمشێر وایە گەر نەیبڕیت ئەت بڕێت.بەداخەوە یه‌کێک له‌ گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌کانی سه‌ر که‌ڵک وه‌رگرتنی تاکه‌کان له‌ کات، مامه‌ڵه‌کردنی نادروستانه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئامێره‌ ته‌کنۆلۆژییه‌کانی سه‌رده‌مدا، به‌جۆرێک ئه‌م ئامێرانه‌ لای ژمارەیەکی زۆری گەنج و لاو پشکی شێریان بەرکەتووە لەکات بەفێرۆداندا، چەندین گەنج هەن بە چەندین سەعات بەدیار بەرهەمەکانی تەکنۆلۆژیایی دونیایی مۆدێرنەدا دادەنیشن بێ ئەوەی بیربکەنەوە و داهێنانیان هەبێت. ئەمە وادەکات لەو تاکە نەک تاکێکی بەرهەم دار نەبێت بەڵکو لەڕووی دەروونیشەوە دەبێت بەکەسێکی داڕووخاوە، بە پێی توێژینەوەیەک ئەو کەسانەی کە ئەزانن چۆن کاتەکانیان بەڕێوەبەرن لە ئیشی بە سودو بەرهەمدار، خۆشحاڵترن لەو کەسانەی کاتەکانیان بە فیڕۆ ئەدەن بەبێ هیچ سودێک چونکە خۆشبەختی بەندە بە ئیش و کاری بە سودەوە


مرۆڤی کۆیلە


هیگڵ دەڵێت :کۆیلە ئەو کەسەیە کە وەك ئاژەڵ بە تەنها بۆ مانەوە هەوڵ دەدات و، نایەوێت دان بە بوونی خۆیدا بنێ.
لە فەرهەنگی سیاسی کوردستان و لە ئەنجامی ململانێ ی نێوان هێزە سیاسیەکان، لایەنگرانی حیزبەکان بەردەوام هەندێ چەمک و دەستەواژەیان لە دژی یەکتری بەکارهێناوە بەنمونە "کۆیلە". ئەم چەمک و دەستەواژانە بە شێوەیەک داڕێژراون کە ئامانج لێ ی دژایەتیکردن و کەمکردنەوەی سەنگ و قورسایی یەکتر بووە...لەئەمڕۆی کوردستانیشدا کۆیلە بوونی هەیە و جۆری زۆرە هەندێک کۆیلەی پارەو هەندێک کۆیلەی حیزب و دەسەلات و هەندێک کۆیلەی داب و نەریتن...وە خراپترین  کۆیلایەتیش، کۆیلایەتیی نەفس و ئارەزووە...هتد
كۆیله‌ ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ن كه‌ له‌ ئازادی ڕاده‌كه‌ن و دەترسن ونایەنەوێ لە پێناوئازاد بوونی خۆیاندا ڕووبەڕوی مەترسی ببنەوە ،بەڵام ئامادەن ماستاو بۆ گەورەکانیان بکەن و له‌به‌ر ده‌رگای گه‌وره‌كاندا بوە‌‌ستن‌ و،لەم بارودۆخە خراپەی ئێستای هەرێمیش دا  خۆیان گیان فیدای  سەرۆکی حیزبەکەیان بکەن و، لایەنگرانی حیزبێکی دیکە بەکۆیلە ناوببەن!. لەبری ئەوەی شەڕ بۆ دابینکردنی ژیانێکی شیاستە و نان و موچە بکەن ، خەریکی  شەڕە پەڕۆ و شەڕی ڕەنگەکانن.

 کۆیلە هەر کۆیلە جا  سور یان زەرد یاخود سەوز ،قاوەیی وە یان هەر ڕەنگێکی دیکە  بێت.بۆیە ئێستا چرکە ساتی بەئاگا هاتنەوەیە پێویستە دەکات ئیدی کۆیلەکان خۆیان لەکۆت وبەندی کۆیلایەتی ڕزگار بکەن و،وەکو مرۆڤی ئازادو خاوەن ئیرادە بەسەربەستی وبەسەربەرزی بژین و هەست بەمەترسییەکانی سەر ئەم نیشتمانە....

ئافرەت و ئەرک وماف


ژنان لەپێش هاتنی ئاینی ئیسلام ستەم لێكراو بوون،لەلایەن هەموو یاساو گەلێكەوە، وە بەچاوێكی سوكەوە وەك بەندەیەك سەیر دەكران، وە هەروەها لە لایەن ئەوانەیش كە خۆیان بە خاوەنی كتێبی ئاسمانی دەزانی،وەك جولەكەو گاورەكان، هەر بەهەمان شێوە سەیر دەكران.ژنـان دەکـڕدران و دەفـرۆشـران، بەڵام کە ئیسلام هات ژن و پیاوی یەکسان کرد، ڕێز و گەورەی بۆ ئافرەت گەڕاندەوە... ئافرەتی بە ماف و ئەرکەکانی  ئاشنا کرد.

کەچی لەم ڕۆژگارەدا زۆرن ئەو کەس و لایەن و ڕێکخراوانەی بەقسەی بریقەدار و لووس تازە بە تازە دێن داوای مافی ئافرەت دەکەن و نان بە پرسی ئافرەتەوە دەخۆن .هەندێک لە ورێکخراوانەش لەڕیگەی کۆڕ و سیمینارو چالاکیەکانیانەوە  دەیانەوێت ئافرەتان  ئاشنا بکەن بەمافەکانیان، کەچى نەمان بینى پرۆژە و پلانیکى وایان پێبێ کە هۆشیارى رەها ببەخشێتە ئافرەتان بوخۆناسین وپیگەیاندنیان ، بۆ ئەوەی هەنگاو هەڵگرن بۆ بەدەست هینانى خەونوو و ئامانجەکانیان.

زۆرێک لە ڕێکخراوەکان  کورد ئاسا : سەری زمان و بنی زمانیان باسکردن و داواکردنی   مافی ئافرەتان و ئاشناکردنیانە بەو مافە، بەڵام کەمن ئەوانەی باس لە ئەرکەکانی ئافرەتان دەکەن و ئاشنای ئەرکەکانیان دەکەن. بۆیە پێویستە ئەو جۆرە  ڕێکخراوانە  ریتمى بیرکردنەوەو هەوڵەکانیان بگۆڕن و سەرەتا کار  بۆ دیارى کردنى ئەرکەکانى ئافرەتان لەخیزان وکۆمەڵگەدابکەن ، دواتر باس لەمافەکانیان بکەن.لەسەر ئافرەتان خۆیانیش پێویستە بزانن ئەرکیان چیە و ئاشنا بن بەئەرکەکانیان و، لەهەوڵدان بۆ وەدەستهێنانی مافەکانیان بەردەوام بن  هیچ کاتێك ماندوو نەبن و بەربەستەکانی سەر ڕێگەیان ساردیان نەکاتەوە بۆ ئەوەی پێگەی خۆیان لەناو کۆمەڵگەدا بەهێز بکەن . بێگومان ئەمەش پێویستی بە خۆڕۆشنبیرکردنە،خۆڕۆشنبیرکردن بۆ ئافرەتان زۆر زەرور و پێویستە مرۆڤی ڕۆشنبیر  چ ئافرەت بێت یان پیاو  بیرتیژ و وریاو بەئەزموون و خاوەن هزرو و هۆش و چالاکە و  زوو هەست بەشتەکان ئەکات و دەخوێنێتەوە .لەسەر پیاوانیش پێویستە  ڕێز لە ماف و کەرامەتی ئافرەتان بگرن و بۆ وەدەستهێنانی مافەکانیان هاوکاریان بن. ئەوان دەبێ ئەوە باش بزانن کە هەر کۆمەڵگەیەك مافی ئافرەتەکانی نەدا پێشناکەوێ.

ڕازی لێبوردەیی



(لە مێژووی پێگەیشتنی مرۆڤایەتیدا چەمکی لێبووردەیی و بەخشندەیی ڕەگێکی درێژی هەیە. لە هەر قۆناغێکیشدا مانا و ئەرکی تازەی لێبارکراوە. لەمەودوایش ئەو چەمکە هەر دەمێنێ و باری ماناکەی دۆڵەمەندتر و فرەڕەگەزتر دەبێت. لێبوردەیی :زاراوەیەکی کۆمەڵایەتی و ڕۆشەنبیری و ئایینیە بەکاردەھێنرێت بۆ ئاماژەکردن بەو پیادەکردنە کۆمەڵیانە یان تاکەسیانەی کە لێپێچینەوە لەگەڵ ھەموو ئەو کەسانە ناکان کە باوەڕیان یان ھەڵسوکەتیان بەشێوەیەکی جیاوازە لەگەڵ ئەوەی کە ڕەنگە مرۆڤ پێی قایل نەبێت).

لێبوردەیی بریتییە لە گەیشتن بە خاڵێك كە تیایدا دەزانیت كە تۆ پێویستت بە توڕە بوون نییە.هەستنەكردن بەوەی تۆ قوربانیت،بەڵام بەرانبەرەکەت دەبوریت و چاوپۆشی لێ دەکەیت ، بۆ ئەوەی ئاسوودە بیت وڕق‌و كینە ئازاری ناخت  نەدات

كاتێك هەڵەیەك دەكەیت چۆن حەزدەكەیت، بەرامبەر لێت خۆشبێت، تۆش وەهابە، ئەگەر كەسێك هەڵەیەكی بەرامبەر كردیت، لێی ببوردە بە، ژیان خۆی سەختە بەگرتەن دڵی رق و کینە وهەوڵی تۆڵەکردنەوە هێندەی دیکە لەخۆتی سەخت مەکە، پەروەردگاری باڵا دەست بەو هەموو دەسەڵاتەیەوە لەمرۆڤە خەتاکارەکان دەبورێت، ئاخۆ تۆی بەندە  بۆ ناتوانیت لێبوردە بێت و بەرانبەرەکەت ببەخشێت.بەخشندەیی و بەخشین دەبێتە هۆی  دڵ خۆشکردنی  مرۆڤەکان خۆتیش بەتایبەتی کاتێک ئەو هەستەت بۆ دروست دەبێت هاوکاری مرۆڤێکت کردووە و دڵی خۆی و خانەوادەکەیت خۆش کردووە، خۆتیش هەست بە ویژدانێکی ئارام و خۆشییەکی لەڕادەبەدەردەکەیت .


زۆرێک لە لێکۆڵینەوەکانی جیهان دەریانخستووە ئەو کەسانەی کە دەبەخشن و بەخشندەن هەمیشە جۆرێک لە بەختەوەری و دڵخۆشیان هەیە کە ڕاستەوخۆ کاریگەریان لەسەر تەندروستیش هەیە، بەجۆرێک دەوترێت سوڕی خوێنی کەسە بەحشندەکان دوای بەخشین, بەشێوەیەکی ڕێکو پێکتر کاردەکات.