د.عەلی شەریعەتی لە"فەرهەنگی زاراوەکان"
بەم شێوەیە پێناسەی حیزب دەکات. حیزب:ڕێکخراوێکی کۆمەڵایەتیە خاوەن جیهانبینی و
ئایدۆلۆژیا و فەلسەفەی مێژوو و یاسای کۆمەڵایەتی باڵایە، پێگە و لایەنگری
چینایەتی، ڕێبەرێکی کۆمەڵایەتی، فەلسەفەی سیاسی ، لەیەنگری سیاسەت، کەلتوور،
دروشم، ستراتیژیەت، تاکتیک، ڕووبەڕووبوونەوە، ئامانجێکە دەیەوێت باری ئێستای مرۆڤ
و میللەت و کۆمەڵگە یان چینێکی تایبەت بگۆڕیت بۆ بارێکی خوازراو و بیخاتە جێی بۆیە
لەبەرانبەر ئەمەدا هەموو حیزبێک خاوەنی دوو دیدگای جێگیر و ناجێگیرە ئەوانیش برتین
لە: فەرمانکردن و رەدکردنەوە.
د. مەحەممەد عیمارە لەبارەی زاراوەی حیزب دەڵێت: بۆ
رێكخستن بەكاردێ كە كۆمەڵێ كۆدەكاتەوە لە تاكەكان كە یەك هزر و بیركردنەوە و وێنای
فكریان هەیە كە لە هەندێ بابەتی سیاسی رایەك هەڵدەبژێرن.
هەرچی سەبارە بە حیزبەکوردستانیەکانیشە: مەبەست
لێیان ئەو حیزبانەنە کە لەدوای ١٩٧٥ وە لەکوردستان دروست بوونە و، سنوری چالاکییان
تەنها کوردستانە و، کۆتای ناوکەشیان بەکوردستان هاتووە.زاراوەی حیزبە کوردستانیەکانش لەدوای بەرپاکردنی بەرەی
کوردستانی لە٧-٥-١٩٨٨ سەری هەڵداوە لەدوای ڕاپەڕینیش پەرەی سەند بۆ ئەو مانای
ئێستا.بەڵام سەبارەت بە هەردوو حیزبی (شوعی و یەکگرتوو)ی جاران . مسعود عبدالخالق
لەکتێبی ناسنامەی حیزبە کوردستانیەکاندا ئاماژە بەوە دەکات:لەبەر ئەوەی ئەو دوو
حیزبە بارەگای سەرەکیشیان لەکوردستانە بەحزبی کوردی ناژمێرین، تا دوای ڕاپەڕین
بەڕاشکاوی بوونە کوردستانی ئینجا لەو مێژووە لەچوارچێوەی حزبە کوردستانیەکانن.
No comments:
Post a Comment