باڵاپۆشی بۆ ئافرەتی موسڵمان ناسنامه‌ی ناسینه‌وه‌یانه له
دونیا.باڵاپۆشی گه‌وره‌تره له‌وه‌ی ته‌نها پۆشاكێك بێت، پۆشته‌یی پێش ئه‌وه‌ی
ڕواڵه‌ت وفۆڕم بێت، جه‌وهه‌ر و ناوه‌ڕۆكه ده‌بێت له‌ناخی مرۆڤدا حزوری هه‌بێت. پاراستنی عه‌وره‌ت حه‌یاو شه‌ره‌ف و كه‌سایه‌تی ته‌نها به‌پۆشینی پارچه‌قوماشێك نابێت
به‌ڵكو پاراستنی چاو له‌ڕوانینی حرامو قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان و كردار‌و گوفتاری دروست هۆكارن
به‌پاك ڕاگرتنی ئافره‌ت و به‌هێزكردنی كه‌سایه‌تی
(قل للمؤمنين يغضوا من أبصارهم، ويحفظوا فروجهم، ذلك أزكي له‌م.)
ئافره‌ت باڵاپۆشه ماناى ئه‌وه نییه نازانێ مۆده چییه،
مانای ئه‌وەیە ده‌زانێ كه‌ى وه بۆچى ده‌ى پۆشێ، حیجابەکەی جێى شانازى دنیا‌و دوارۆژه
و، باشترین ڕێگاى راستییه و، ئاسوده‌یى یه بۆخۆراكى رۆح و جه‌سته
کەدەوترێت حیجاب تەنها تایبەت نیە بەجل وبەرگێک و پۆشینی لەلایەن
ئافرەتانەوە، بلکە لەسەرپیاونیش پێویستە ئاگاداری چاو دەمیان بن وبیپاڕیزن
لەنەزرەکردن و قسەی نەشیاو، په‌روه‌ردگار
پیش ئه‌وه‌ی ڕوی په‌یامه كه‌ی بكاته ئافره‌تان و فه‌رمانی باڵاپۆشیان پیبَكات ڕوده‌كاته
پیاوان و فه‌رمانی پاراستنی چاویان پیده‌كات وه‌ك ده‌فه‌موێ (قُلْ لِلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ
ؤيَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ)، لەئایەتێکی دیکەدا خواى گەورەیە دەفەرموێ:
[ يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُل لِّأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاء الْمُؤْمِنِينَ
يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِن جَلَابِيبِهِنَّ ذَلِكَ أَدْنَى أَن يُعْرَفْنَ فَلَا يُؤْذَيْنَ
وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَّحِيمًا ] (الأحزاب: 59).
واتە: ئەى پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم بەخێزان و كچەكانت
و ئافرەتانى بڕواداران بڵێ با جلبابەكانیان (واتە: باڵاپۆش یان عاباكانیان) بەخویاندا
بدەن، و خۆیان داپۆشن ئەوەش لەبارترە بۆ ئەوەى كە بە رەوشت بەرز و بەحەیا و حشمت و
قورس و سەنگینى بناسرێنەوە، تا ئەزیەت و ئازار نەدرێن، پەروەردگارى تۆش لێبووردە ومیهرەبانە.
ئێمەی مرۆڤ دەبێت فه‌رمانه‌کانی ئیلاهی به‌كه‌م سه‌یرنه‌كه‌ین
هه‌وڵ بده‌ین به‌وشێوه جێ‌به‌جێ بكه‌ین كه‌له‌ڕوحی ئاینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه نزیكه.
خوای گه‌وره بانگمان ده‌کات بۆ په‌یوه‌ستبوون به فه‌رمانه‌کانی، ته‌نها و ته‌نهاش
هه‌ر له‌ژێر سێبه‌ری جێبه‌جێکردنی فه‌رمانه‌کانی خوادا، رێز و پایه‌ی ڕاست و دروستی
خۆمان ده‌دۆزینه‌وه. وه یه‌کێك له‌و فه‌رمانه گرنگانه‌ی خوا بۆ ئافره‌تان، خۆداپۆشینه،تکایە
خوشکی ئازیز پێش ئەوەی کفنەکەت ببێت بەیەکەمین پۆشاکی باڵا پۆشیت خۆت داپۆشە.
No comments:
Post a Comment