Sunday, 14 February 2016

هەژارەکان



"هەژارەکان ئەوانە نین کە دەستیان بەسکیانەوەیەو برسیانە ، بەڵکو ئەوانەن کە وادەزانن شەهادەو رۆشنبیری و زیرەکی واتا خۆ بەگەورەزانی و دوورکەوتنەوە لەخەڵکی ئاسایی"

گەندەڵێ  لەکوردستاندا هەمیشە کێشەیەکی سیاسی و ئیداری بوە. چینە هەژارەکانی کۆمەڵگە، زۆرترین قورسایی گەندەڵیان کەتوورە سەرشان، بە هۆی ئەو جیاکاریانەی گەندەڵی دروستیکردون، چینە هەژارەکان ناچار دەبن بەرگەی ئەو بارە  قورسە بگڕن ژیانی گولە مەرگی بەڕیبکەن لەکاتی ڕوودانی قەیراندا دۆش داماو دەمێننەوە زیاتر وزیاتر هەژاردەبن و ئەوانیش زیاتر وزیاتر دەوڵەمەندە تر. ئەم هەمیشە قوربانی دەستی نوخبەیەکی باڵادەست بوونە ، ئەوان لەجەنگدا دەمرن ، لەقەیرانەکاندا برسییان دەبێت ، کەچی دەسەڵاتدارەکان مەرگ و تیاچوون و برسێتی هەژارەکان دەکەن بە پەیژەیەک بۆ ئەوەی زیاتر پێدابچنە سەرەوە ، بۆ ئەوەی هەژارەکان هەژارتر و ئەوانیش دڵرەقتر و دەوڵەمەنتر و گەندەڵتر دەبن.لەپشت ئەم گەندەڵیانەی ئێستایی کوردستانیشەوە، کەسانێکی لاواز‌و هه‌ژار ئامادەنیین تا بیانەوێت لەڕێگای گەندەڵییەوە پێداویستییەکانی ژیانی ڕۆژانەیان دابین بکەن و،دڵمان بەحاڵیان بسوتێت. ئەم گەندەڵییانە پەیوەندی بە هه‌ژارییەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بە بوون‌و ئامادەگی نوخبەیەکی بەهێز‌و باڵادەستەوە هه‌یە کە بەشێوەیەکی ترسناک دەسەڵاتی سیاسی‌و دەسەڵاتی ئابورییان بەیەکدی تێکەڵکردووە. دکتۆر "جیم ویزەرس Dr. Jim Withers" کە لەشاری پتسبۆرگی ئەمریکا دەژی،لەساڵی 1992 هەتا ئێستا ،شەوانە بەبەرگی هەژارەکانەوە بەشەقامەکاندا دەگەڕێ و چارەسەری پێویست بۆ ئەو نەخۆشانە دەکات کە هچ شوێنێکیان نییە و هەژارن. بەڕاست کاتی ئەوەنەهاتووە سەرۆک و دەسەڵاتدارەکانی کورد جۆ جارێکیش بێت بێنە ناوخەڵکەوە و دەرد و نەهامەتی ئەم گەلە چەوساوە چارەسەر بکەن؟!، بۆجارێکیش بێت پێش ئەوەی  مەرگ یەقەتان پێبگرێت ویژدانی نوستووتان بەئاگا بهێننەوە و ، ڕووناکی بگەڕیننەوە بۆ چاوەکانتان ببینن ڕۆڵەی نیشتمان چۆن بەچی حاڵێک ژیان بەڕیدەکات...

1 comment:

  1. Casinos in NJ | JTHub
    Looking to play a slot game with no need 세종특별자치 출장샵 to pay the house? 천안 출장샵 At JTHub, 안산 출장마사지 you can 밀양 출장샵 test and choose from the best 고양 출장마사지 casino games. No deposit required.

    ReplyDelete