Sunday, 14 February 2016

گرنگی کات


کات: "نابینرێت و ده‌مرێت، مردوویه‌کی بێ گۆڕ و ته‌رم"
کات: ئەو چركە و خولەكەیە کە تێدەپەڕێ دەڕوات و پاشەكەوت ناكرێت و ناگەڕێتەوە. كه‌سانێ كه‌ نرخ و به‌های كاتیان لایه‌، ئاماده‌ن گه‌ر كات بە پاره‌ بوایه‌ بیانكڕیایه‌، چونكه‌ ئه‌زانن ته‌مه‌نی ئینسان یه‌ك-دوو ڕۆژێكه‌ دێ و ئه‌ڕوات و گەڕانە دواوەوی بۆ نیە.
مرۆڤ هەروەک چۆن لەبووندا  شووێنێکی داگیر کردووە  لەسەر ئەم زەمینە بەهەمان شێوەش کاتێکی دیاری کراوی هەیە ڕۆژێک دەێت ئەو کاتەی بەسەر دەچێت،کە بەسەریش چوو  ئیدی هیچ شتێك جێی ناگرێتەوە و بەهیچ هێزێك ناگێردرێتەوە.بۆیە گرنگە بزانێت چۆن ولەچیدا کاتەکانمان بەکاردەهێنین، چونکە کاتی ئێمە یەکسانە بەژیانی ئێمە، کاتێک دەڵێن کات زوو دەڕوات واتا لەتەمەنی ئێمە زوو دەڕوات، ئەوە تەمەنی ئێمەیە کە زوو زوو بەرەو بەسەرچوون دەڕوات.گرنگترین شت لە بەڕێوەبردنی کات بە شێوەیەکی دروست ئەوەیە کەئامانجەکەت دیاری بکەی هەر لە ساتی یەکەمەوە، پلان و بەرنامەی ڕێژی خۆتت کردبێت، بۆ ئەوەی کاتە بەنرخەکاندا لەدەست نەچێت و کاتێک بەئاگا بێتەوە لەهیچ کام بە کارەکانت ڕانەگەشتووبیت. پێشینان وتوویانە کات:وەک شمشێر وایە گەر نەیبڕیت ئەت بڕێت.بەداخەوە یه‌کێک له‌ گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌کانی سه‌ر که‌ڵک وه‌رگرتنی تاکه‌کان له‌ کات، مامه‌ڵه‌کردنی نادروستانه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئامێره‌ ته‌کنۆلۆژییه‌کانی سه‌رده‌مدا، به‌جۆرێک ئه‌م ئامێرانه‌ لای ژمارەیەکی زۆری گەنج و لاو پشکی شێریان بەرکەتووە لەکات بەفێرۆداندا، چەندین گەنج هەن بە چەندین سەعات بەدیار بەرهەمەکانی تەکنۆلۆژیایی دونیایی مۆدێرنەدا دادەنیشن بێ ئەوەی بیربکەنەوە و داهێنانیان هەبێت. ئەمە وادەکات لەو تاکە نەک تاکێکی بەرهەم دار نەبێت بەڵکو لەڕووی دەروونیشەوە دەبێت بەکەسێکی داڕووخاوە، بە پێی توێژینەوەیەک ئەو کەسانەی کە ئەزانن چۆن کاتەکانیان بەڕێوەبەرن لە ئیشی بە سودو بەرهەمدار، خۆشحاڵترن لەو کەسانەی کاتەکانیان بە فیڕۆ ئەدەن بەبێ هیچ سودێک چونکە خۆشبەختی بەندە بە ئیش و کاری بە سودەوە


10 comments: