گومانی
تێدانیە و زۆربەمان دەزانین نێوماڵی هەموو حکومەتێک بیرورای جیاوازی تێدایە، بۆیە بوونی
بیرو ڕای جیاوازیش لەهەرێمی کوردستان شتێکی ئاساییە ، بەڵام نەک تا ئەم حەدەی ئێستا
کە لەئاسایی بونی تێپەڕاندووەوە و ڕێز لە ئیرادەی جەماوەر وخواست و داواکارییەکانیان
ناگیرێت ،چونکە ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی پێگەی حکومەتی هەرێم لەلای دۆست و دوژمن لاوازبێت
و،گرەوی لەسەربکرێت و پەراوێزبخرێت.
ناتەبایی
و ئاڵۆزی نێو حیزبەکان سەرئەنجام هەموان
وەک یە باجی دەدەن، سەیرە
هەموو حیزبەکان دروشمیان دژ بوونە بەگەندەڵی وە هەندێک لەحیزبەکان لەنێو خۆیاندا ڕێک نین ، کەچی دێن و دەست بە خۆنمایش کردن دەکەن
و حیزبەکەی دیکە تاوانبار دەکەن و بەدوای خاڵی زوعفی یەکتردا دەگەڕێت بۆ ئەوەی
لەبەرچاوی هاوڵاتیان ئەم ئەوەی دیەکە بچووک وبێ نرخ بکات.پێشینان جوانیان وتووە: ماڵی
خۆت ڕێک نەبێت ناتوانیت ناو ماڵی کەس ڕێکبخەیت. ئێوە گەر ڕاستەکەن سەرەتا نێوماڵی خۆتان
ڕێکبخەن دواتر بیر لەماڵەگەورەبکەنەوە کە کوردستانی گەورەیە،هەرکەسێک سەرقەلەمێک ئەلف
و بێی سیاسەت بزانێت لەوە تێدەگات ئەوەی لەئێستادا حیزبەکان پەیڕەوی دەکەن تەنها سیاسەتی
کات کوشتن و خۆڵکردنە چاوی خەڵکیە.ئەوحیزبانەشی
وادەڵێن ئێمە لەبەرەی خەڵكداین گەر
ڕاستەکەن بچنە کۆبوونەوەکانەوە و کۆتای بەم بارە ناهەموارەی هەرێمی کوردستان
بهێنن. ئەگەر دەسەڵات ئاوەها لە
جەماوەر بێمنەت بێ، گوێ بۆ داواکاریەکانیان شل نەکا بارودۆخەکە خراپتر دەبێت و، ئەگەری
هەیە دەسەڵاتداران بکەونە بەر شۆڕشی جەماوەرو ئەوکات مولک و ماڵی دزراویان لەدەست دەچێ،
درۆیەکانیان ئاشکرادەبێ. هەر بەوەشەوە ناوەستێت ڕەنگە کوردستان ببێتە مەیدان
کێشمەکێش و کێبڕکێی وڵاتانی دراوسێ ، هەر وڵاتێک و بە مەیلی خۆی هێزی خۆی بهێنێت
لەکوردستاندا جێگیری بکات.کەواتە بۆ ئەوەی سەربەرزی نێو گەلەکەتان بن ڕق و كینه وەلاوە بنێن و ڕۆلی باش بگێڕن و مێژوویەکی
پرشنگدار بۆخۆتان تۆمار بکەن. باهەوڵبدەین كوردستان بەیەك پارچیی بمێنێتەوە دوو
بەرە دروست نەبێـت و، دڵی ناحەزانمان خۆش نەکەین. ههروهها
نابێت بۆ كاتێكی كهمیش ئهوهمان له بیر بچێت كه دوژمنان له كهمینن و واز ناهێنن،
با بهخۆمان به ڕاستهوخۆ یا به ناڕاستهوخۆ نهبین به ئامرازی دهستی دوژمنان.
No comments:
Post a Comment