رێبازی کلاسیزم یان (کلاسیسیزم
) (بە ئینگلیزی - Classicism)
یەکێکە لە رێبازە ئەدەبیەکان و بزاڤە هونەریەکان لە سەدەکانی پێش زایین تا کۆتایی سەدەی
١٨ زایینی. لە بارەی رەچەڵەکی زاراوەکە
چەندین بۆچوونی جۆراوجۆر هەن هەندێک دەڵێن
لە:"کلاسیسکاس" (Classicus)ەوە
هاتوە کە بە واتای چین دێت.هەندێک پێیان وایە ،لە ووشەی Classise لاتینەوە هاتوە کە بە واتای پارچەیەکی
کەشتی دێت..
(کلاسیزم:بریتیە لە
پەیوەندی ڕۆح و ئەندیشەی تاک بۆ ڕابردوو، هاوکات
یەکە کۆمەڵایەتیەکانی هەموو ئەو کۆمەڵگەیانە ڕیک دەخات کە لەسەر بنەمای ڕێو
ڕەسمی ڕابردوو بونیاد نراون، دیسان بنچینەو ڕەچەڵەکی گشت داب ونەریتەکانی ئێستا و
ڕابردووش پەیوەست دەکات و گرێیان دەدات بەیەکەوە).
هەرچی سەبارەت بە
کلاسیزمی کوردیشە، کلاسیزمی کوردی بەوە جیا دەکرێتەوە کە گیانێکی نەتەوایەتی تیایە
کە ئەم گیانەش لە شێوەزار و ووڵاتانی تر نەبووە، جگە لەم گیانەش نووسەرانی کورد کلاسیزم
بەکاردەهێنن بۆ نووسینی بەرهەمی خۆشەویستی و غەزەل و پێداهەڵدان و ئاینی و چەند مەبەستێکی
تریش.
No comments:
Post a Comment