سیکۆلاریزم
سیکۆلاریزم پێكهاتووە لە وشەی لاتینی (saeculum) بە
واتای جیهانیان یان دونیا كە لە بەرامبەر كڵێسادا دانراوە، لە زمانی عەرەبیشدا، چەمکی
"علمانیەت" بەکارهاتووە کە لە ووشەی "زانست science"
یاخود "جیهانی جیاوازییەکان" وەرگیراوە.
زاراوەکە گەلێک پێناسەی جۆراوجۆری بۆ کراوە،ماکس ڤیبەر سیکۆلاریزم بە جیاکردنەوەی کۆمەڵگای ئایینی لە کۆمەڵگای سیاسی
دەزانی، بە جۆرێک کە دەوڵەت مافی ئەوەی نەبێ دەستتێوەردانی کاروباری ئاینی بکات و
کڵێساش نەتوانێ خۆی لە کاروباری سیاسی هەڵقورتێنێ.لەدنیایی ئیسلامیشدا زاراوەکە زیاتر بەجیاکردنەوەی دین لەدەوڵەت ناسێنراوە
چەمكی سیكۆلار (secular) بۆ یەكەمجار لەگەڵ واژوو كردنی رێككەوتنی
وستڤالیا (1648ز) بەكارهاتووە و، بهشیکه له پرۆژهی مۆدێرنیته. دەرکەوتەی ئەم
زاراەوەیەش پەیوەستە بە جیاکردنەوەی
دامەزراوە ئاینی و زەمینەکان و جەختکردنەوەیە لەسەر بایەخدان بەژیانی ئەم
دونیایەوە خەمەکانی سەر ئەم زەمینە.ئەمەش بەرئەنجامی ئەو شکەستە ئاینیەیە بوو، کە
لەنێوان زانست و ئایندا بەرپابوو لە ئەوروپا و
بووە هۆی دروست بوونی بۆشایی لەدەروونی مەسیحیەت دا و ئاین جێگای خۆی لەسەرجەم بوارەکاندا بۆ زانست
چۆڵکردو، ئەوروپییەکان ئاینیان وەلاناو عەقڵ و زانستیان وەک بناغەکانی هزریی
فەرهەنگی نۆێ هەڵبژارد.
د.سروش سیکۆلاریزم دابەش دەکات
بەسەر دوو جۆردا (سێکولاریزمی سیاسی و سێکولاریزمی
فەلسەفی). سێکولاریزمی سیاسی: واتە جیایی
دین لە دەوڵەت ، واتە یاساکانی کۆمەڵگە لە ئایینەوە وەرناگیرێن. سەبارەت بە سێکولاریزمی
فەلسەفی واتە خودا نییە).
No comments:
Post a Comment