ئیسلام پەیامێکی گەردوونیە، پەیامێكی كاتی و سنوردار نەبووە ونیە كە تایبەت بێت بە نەوەیەكەوە
بێجگە لە نەوەیەكی تر و بە هۆزێكەوە بێجگە لە هۆزێكی تر، وەك پەیامەكانی پێش خۆی، بەڵكو
پەیامێكی گشتی بوو بۆ هەموو ئادەمیزاد هەتا ژیان لەسەر زەوی دا هەبێت، وە تایبەت نیە
بە ووڵاتێكەوە بێجگە لە ووڵاتێكی تر و بە سەردەمێكەوە بێجگە لەسەردەمێكی تر.ڕۆژئاواو
ڕۆژ هەڵات جیاوازیان نیە، هەموو بەشێکن لەمەملەکەتی فراوانی خوایی هەر وەک
دەفەرموێت (وَلِلّهِ الْمَشْرِقُ وَالْمَغْرِبُ فَأَيْنَمَا تُوَلُّواْ فَثَمَّ وَجْهُ
اللّهِ إِنَّ اللّهَ وَاسِعٌ عَلِيمٌ(البقر/115).واتە)ڕۆژ هەڵات و ڕۆژئاوا موڵکی
خوایە، ئیتر بەهەر لایەکدا ڕوووەرگێرن خوا لەوێیە،، ڕۆژئاواییەکانیش بەشێکن لەو
جیهانەی کە خوا پەیامبەری خۆی محمد(د.خ) بووی ناردوون تا ژیانێكی پاك و پڕ ڕێز بۆ نەوەكانی
ئادەم علیه السلام دابین دەكات و ئەیانگەیێنێتە بەرزترین پلەكانی پێش كەوتن و كەماڵ.
خودای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا لەسورتی الاحجرات ئایەتی :١٣ دەفەرموێت(يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُمْ
مِنْ ذَكَرٍ وَأُنْثَىٰ وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا ۚ إِنَّ
أَكْرَمَكُمْ عِنْدَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ ۚ) واتە( ئەی خەڵکینە لەهەموو زەمان و زەمینێکدا ئێمە هەمووتانامن
لەنێرو مێیەک دروستکردووە کە باوکە ئادەم و دایە حەوایە، پاشان بەتێپەڕبوونی زەمان
کردوومانن بەچەند گەل و تیرەیەکی جیاواز تا پردی پەیوەندی لەنێوانتاندا دروست ببێت
و یەکتری بناسن و هاوکاری یەکتربن، جا لەڕاستید، بەڕێزترینتان لای خوای گەورە
ئەوانەیە کە زیاتر خواناسن و زیاتر خۆیان لەحەرام و گوناه و خراپە دەپارێزن و
زیاتر خزمەتگوزارن)، سەبارەت بەم ڕاڤەی ئەم ئایەتە شێخ الاسلام یوسف القرضاوی
دەڵێت: قورئان لەم ئایەتەدا بڕیاری لەسەر یەکسانی گشتی نێوان مرۆڤەکان داوە لەهەمان کاتیشدا تایبەتمەندیتی گەلانی لەبەر چاوگرتووە، دان بەوەدا دەنێت
کەخودای باڵادەست کردوونی بەچەند (گەل و هۆزێک) تا یەکتری بناسن.
No comments:
Post a Comment