"دەبێت
دونیا لەژێڕ چنگتدا بێت نەل لەدڵ و دەروونتدا"
زۆرن ئەو مرۆڤانەی کە بەردەوام له‌هه‌وڵداندان
بۆ ئەوەی بگه‌نە لوتکه‌ی دەوڵەمەندی
وکەیف وسەفایی دونیای ئیتر به‌هه‌ر ڕێگاو هه‌ر شتێک که مرۆڤ هیواو ئاواتی یه‌تی
پێی دەیگرێتە بەروادەزانێت کە گه‌شتە لوتکه ئیتر ڕزگاری.بەڵام کەگەشت
بەلوتکە دیسانەوە تێرناخوات و ئاسودەنابیت ولەهەوڵی بەردەوامت زیاتردایە، نمونەی
ئەوە مرۆڤانەی کە مادە نقومی خۆی کردوون و ڕۆحیی لەبیر بروونەتەوە زۆرن کە ، لەمەیدانی ژیاندا ڕاکەڕاکەیانە تەنها
بۆ تێرکردنی جەستەیان . ئەمە ئەوە ناگەیەنێت دژایەتی هەبێت لەنێوان گیان و مادەدا،
نابێت بەدوای مادەدا ڕاکەیت، بلکە مەبەست ئەوە دەبێت هاوسەنگی ڕاگریت
لەنێوانیاندا، برسیتی جەستە برسێتی ڕۆحت لەبیرنەباتەوە، چۆن هەوڵی تێرکردنی جەستەت
دەدەێت بەو شێوەیە هەوڵی تێرکردنی ڕۆحیشت بدەت، گومانی تێدانیە تێرکردنی ڕۆحیش
لەڕێگەی ملکەچکردنی فەرمانەکانی خودای گەورە و زیکر وپەرەستشەکان و زانیارییەوە
دەبێت (ئەگەر گیان لەگەڵ زانست و زانیاری‌دا تێکەڵ بکەین ئەوا دەبینە باشترین
دەوڵەمەندی جیهان).شەرت نیە ئەوانەی لەڕووی مادییەوە
دەوڵەمەندن بەختەوەرەکانی ژیان بن چونکهئەوان بیر له‌وه ده‌که‌نەوەکه چۆن دەستکەوتەکانیان بپارێزن و ئاگایان لێیان بێت، که ده‌بینیت ئه‌و
ده‌سه‌ڵاته‌ش له ده‌ستی مرۆڤدا نی یه و ته نانه‌ت کاتێک سه‌رئێشه‌یه‌ك یان هه‌ڵامه‌تێکت
تووش ده‌بێت به‌رگری ته‌واوت له خۆشت پێ ناکرێت له بچوکترین کاره‌ساتی دوونییا
که به‌سه‌رت دا دێت بۆیه‌وەک پێشینانیش وتوویانە"چەرخی گەردوون لەچەرخاندن
بەردەوامە" ئەوەی ئەمڕۆ لەڕووی مادییەوە دەوڵەمەندە ڕەنگە سبەی ببێت
بەهەژارترین کەس لەڕووی مادییەوە ژیانی
دوونییا نه دڵنیای ڕاسته‌قینه‌ی تێدایه نه‌ژیانی ڕاسته‌قینه!،
No comments:
Post a Comment