Sunday, 14 February 2016

پێداویستیەکان دەدوێن!

دەسەڵاتداران بێدەنگ، پێداویستیەکان دەدوێن، نان وئاو، موچە دەدوێت...


مرۆڤ پیرۆزترین دروستکراوی خودای گەورەیە لەسەر زەویی، خودا کاتێک ئادەم و حەوایی ناردە سەرزەوی ئاسمان و زەویی خستە خزمەتیان بۆ ئەوەی سودی لێببینن. وە کاتێک قورئانی پیرۆزی دابەزاند بەهەموو شیوەیەک ستەمی ڕەتکردەوە(لست علیهم بمصطر) ، دژی ستەم وچەوسانەوە وەستایەوە، دەبینن چۆن ساڵانێکی زۆرە بێ ڕەچاوی کردنی ئەو ئایەتە تاکی کورد چۆن دەچەوسێنرێتەوە چی لەلایەن داگیرکەرانەوە بێت یان لەلایەن دەسەڵاتدارانی ناو خۆوە بێت، ئێستا و لەم سەردەمەی بەناو پێشکەوتوو مۆدێرنەدا، خەڵکی گیرفانی خاڵی و سفرەی خوانی خاڵییەوە  دەڕژێنە سەر شەقامەکان بۆ داواکاردنی مافە ڕەواکانیان وسادەترین مافەکانیان کە خۆی لە پێدانی موچە دەگرێتەوە پێیان ڕەوانابینرێت.

ئەمڕۆ لەزۆربەی شارەکانی هەرێمی کوردستان دەنگی ناڕەزایی زۆر هەیە، دەرهەق بە گەندەڵییەکانی دەسەڵاتداران لەسەرجەم و دام و دەزگا ئیدارییەکان، چین  و توێژەکان و هاوڵاتیانی کوردستان چی دیکە بروایان بە قسەی زل و بەڵێنە فریودەرەکان نەماوە، دەسەڵاتداران چەشنی مەلەوانە درۆزنەکەیان لێهاتووە ، لەئێستایا ،نان دەدوێت ئاو دەدوێت، پارە دەدوێت موچە دەدەوێت،گوێی مرۆڤەکان ئامادەی بیستنی پارە و نان وئاوان ، نەک قسەی زلی سک زلەکانی دەسەڵات، چونەک داری بەڵێنەکانیان هیچی لێ سەوز نەبوو، هەموو دروشمەکانی پێش هەڵبژاردن  جگە لە موشتێک بەڵێنی درۆینەی فریودەر هیچی کە نەبوو، بۆیە دەسەڵاتداران گەر هەوڵی باشکردنی بارودۆخەکە نەدەن، بەدڵنیاییەوە لەهەڵبژاردنی داهاتووەدا ئەنجامەکە بەدڵی ئەوان نابێت و باجی ئەم کەمتەرخەمییەیان دەدەن

No comments:

Post a Comment