Sunday, 14 February 2016

لاسایکردنەوە


لاسایکردنەوەی کوێرانە یەکێکە لەهۆکارەکانی لادانی ڕاستەقینە، بەتایبەتی لاسایکردنەوەی ڕۆژئاوا. کەئەمەش لەڕێگەی تەکنۆلۆژیاوە پێمان دەگات. گەر بەسودیش بێت زەرەرەکەی چەند ئەوەندەی سودەکەی دەبێت، چونکە هەریەک لەو دامەزراوانەی جیهانی ڕۆژئاوا ئامانج وپلانێکی لەپشتەوەیە بەتایبەتی بۆ تاکی موسڵمان.
دکتۆر عەلی شەریعەتی دەڵیت لاسایکردنەوە:تێهەڵکێش کردنی بەشێکە بۆ یەکێکی تر و لەکەسێکشەوە بۆ ئەوی تر، هەر یاسایەکیش بۆ یەکێکیان دەردەچێت ئەوا ئەوی تریش دەگرێتەوە، یاخودا هەرچی ئەوەی یەکەمیان ئەنجامی دەدات دەبێت ئەوەی دووەمیشیان دووبارەی بکاتەوە.
گومانی تێدا نیە لاسایکردنەوەی سونتەکانی پێغەمبەر(د.خ) و هاوڵانی لەژیانی ڕۆژانەماندا دەبێتە هۆی بەدەستهێنانی هەردوو دونیامان، بەڵام لێرەدا مەبەستمان لەو جۆرە یاسایی کردنەوە نا مەعقوڵانەیەکە کە بەبێ ئەوەی سودێکی بۆ دونیاو دواڕۆژمان هەبێت، کوێرانە دەکەوینە دوای تێیدا عەقڵ بەکار ناهێنین، جا ئەم جۆرە لاساییکردنەوە لەڕێگەی جل و بەرگەوە بێت یاخودا یان خودا هەندێک ئاداب و نەریتەوە کە دوورە لەکۆمەڵگاکەی تۆوە و، کۆێرانە بەدوای دەکەویت و جێبەجێی دەکەیت، زۆرێک هەن بەهۆی لاسایکردنەوەی کەسانی دیکەوە خۆیان لەدەست داوە، نمونەی هەندێک هونەرمەندو لایەنگرانی بهێنینەوە، ڕۆژانە دەبیستین و دەبینن کە لە وڵاتانی جیهانی چەندین کەس هەوڵدەدات لەڕێگەی نەشتەرگەری جوانکاری و جل و بەرگەوە خۆیان شێوەی هونەرمەند دڵخوایان بکەن، وە زۆرێک لەو کەسانە لەژێر چەقۆی نەشتەرگەریدا گیان لەدەست دەدەن. گەر بێنە سەرباسی ئێمەی ئافەرتی کورد و پۆشینی جل و بەرگەکانمان گەر بەرواردێک بکەین لەگەڵ جل و بەرگی پێشووی خۆماندا دەبینین چەندە جیاوازن، گەر کەسێک بێتە وڵاتەکەمانەوە زەحمەتە جل و بەرگی ئافرەتی وکرد بناسێتەوە، چونکە  لەئێستادا زۆربەکەمی ئافرەتەکان ئەو جلە دەپۆشن ئەوانەشی بۆ سەفرەو سەیرانەکان دەیپۆشن هەر بەناو جلی کوردییە، گەر سەردانی ئێران یاخودا هندستان بکەیت دەبینیت چون ژنەکانیان دەستیان گردووە بەجلە ڕەسەنەکانی خۆیانەوە  لەهەرکوێ دونیا بن دەناسرێنەوە کە ئافرەتی کام وڵاتن

No comments:

Post a Comment