Sunday, 14 February 2016

وَلَقَدۡ كَرَّمۡنَا بَنِيٓ ءَادَمَ



ئیسلام هەموو جۆرە بێ ڕێزیی و سوکایەتیەک بەرانبەر بە مرۆڤ ڕەت دەکاتەوە، زاتی مرۆڤ لە ئیسلامدا گەورەو بەڕێزە، ئەم ڕێزەش بە شێوەیەکی ڕەهایە بۆ هەموو ئینسانێكە، هیچ جیاوازی ناکات بە هۆی نەژاد یان ڕەنگ یان ئاین هتد.. خوای گەورە دەفەرموێت: (وَلَقَدۡ كَرَّمۡنَا بَنِيٓ ءَادَمَ)  خوای گەورە مرۆڤی لە فریشتە بەڕێز تر کردووە و فەرمانی پێکردوون کە كڕنووش (ی ڕێزی) بۆ بەرن، وە یەکێکیش لە فەرمانپێکراوانە ئیبلیس بوو(شیطان، کە جن بوو خرا بووە ڕیزی فریشتەکانەوە) خۆی بە گەورەتر زانی لەم دروستکراوە بەڕێزە و بێ فەرمانی خوای کرد، خوای گەورە بە هەتاهەتایە لە رەحمەتی خۆی دەری کرد. ئیسلام هەموو جیاوازییەکانی وەلانا سەرەتا و پێش هەموو شتێ لێدانی ستەمكاران بوو، ستەم هێندە شتێکی بێزراو پیسە لای خوای گەورە، لە سەر زاتی مەزنی خۆی حەرامی کردوە وەك پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ (صلی الله عليه وسلم) له‌ فه‌رمووده‌یه‌كی قودسیدا له‌ خوای په‌روه‌ردگاره‌وه‌ كه‌ دەفەرموێت:(يَا عِبَادِي إِنِّي حَرَّمْتُ الظُّلْمَ عَلَى نَفْسِي، وَجَعَلْتُهُ بَيْنَكُمْ مُحَرَّمًا، فَلَا تَظَالَمُوا..) (٢) واتە: (ئه‌ی به‌نده‌كانم! من سته‌مم له‌سه‌رخۆم حه‌رام كردووه‌ و، له‌ نێوان ئێوه‌شدا حه‌رامم كردووه‌، سته‌م له‌یه‌كتر مه‌كه‌ن) هەموان دەزانن کەچۆن ساڵەهای ساڵە بەپێچەوانەی ئایەتی قورئان و فەرموودەی پێغەمبەر(د.خ) ستەم لەمرۆڤی کورد و کوردستان و پیرۆزییەکانی دەکەن. ستەم لەکورد دەکەن و نیشتمانی لەنێوان خۆیاندا دابەش دەکەن و تاکی کورد وەک هاوڵاتی (تورک و فارس و عەرەب و سوری سەیر دەکەن) و دان بە کورد و دەوڵەتی کوردیدا نادەن کەچی زۆر بێ ویژدانانە هەڕەشە دەکەن سەر ئاینی ئیسلام و بەهۆکاری چەوساندنەوەو دواکەوتووی دەزانن. پێویستە ئێمە به‌رامبه‌ر چه‌كی دوژمن زمان و  بیركردنه‌وه‌ ...بەرگری لەدینی ئیسلام بکەین له‌ هه‌ر كات و شوێنکدا بێت.


شنەمحمد

No comments:

Post a Comment