(وڵات بۆ بەرەوپیشچوونی
باری ئابوری و پتەوكردنی ژێرخانەكەی پێویستییەكی گەورەی بە رۆڵی ئافرەت دەبێت،
چونكە كۆمەڵگا ئەگەر بە نیوە بێت ئەوا پێكهاتووە لە ئافرەت و ئا لەو كاتەدا بێكاری
هەر تاكێك جا چ ئافرەت یان پیاو كاریگەری تەواوەتی دەبێت لەسەر هێڵی بێكاری و
داهاتی وڵاتەكە) . ئەگەر مامەڵەکردن لەگەڵ ئافرەت مامەڵەیەک نەبێت لەسەربنەمای
ئاینی پیرۆزی ئیسلام وئافرەتان لایەنی ئابووریان بەهێزنەبێت ،ئەوا دەبنە ئامێرێك بە
دەستی پیاوەكانەوە، كە تەنیا لە بەرژەوەندی خۆیان كەڵكیان لێ وەردەگرن. ئافرەت لە م
سەردەمەدا و هەرێمی كوردستان ئافرەت خەریكی
پەیداكردنی ئایندەی خۆیەتی لەڕێگەی جیاواز لە سەردەمانی پێش جاران گەر تەنها
لەڕێگەی ئاژەڵداری و ڕستن و چینینەوە بژێوی خۆی و خێزانەکەی پەیدابکردایە ئێستا
لەچەندین ڕێگەو شێوازی جۆراو جۆرەوە بەردەوامە لە بتەوکردنی لایەنی ئابووری ، بەڵام
لە بواری ئابووری حکومەتدا پێگەی ئەو تۆی نیە و لاوازە،ئافرەتان توانیویانە ڕۆڵی
خۆیان بگێڕن جا چ لەڕێگەی دام و دەزگا حکومەیەکانەوە بێت یان ناحکومیەکان یان
کەرتی تایبەتەوە، بەڵام نەگەشتوونەتە ئاستی پێویست.ئەو ڕێکخراوانەشی کە باس
لەیەکسانی ئافرەت دەکەن باشتر داوا بکەن ئافرەتان وەک پیاوان بەشداربن لە بەرهەمهێنان
و لە وەرگرتنی داهات لەبەرامبەر ئەو کارانەدا کە دەیانکەن و، بە شێوەیەکی فیعلی بەشداربن
لە پرۆسەی ئابوریدا و ببنە خاوەنی بڕیار لەبارەی رەوتی ئابوری و بەڕێوەبردنی ئەو
شوێنانەی کە کاریان تێدا دەکەن.ئافرەت بەحکومی ئەوەی عاتفی و بەسۆز و وردبینن ،
بەدڵنیاییەوە دەتوانن زۆر بەجوانی لەو کەرتەدا کار بکەن و بەرنامە ڕیژی باش دابنێن
No comments:
Post a Comment