هیگڵ
دەڵێت :کۆیلە ئەو کەسەیە کە وەك ئاژەڵ بە تەنها بۆ مانەوە هەوڵ دەدات و، نایەوێت دان
بە بوونی خۆیدا بنێ.
لە فەرهەنگی سیاسی کوردستان و لە ئەنجامی ململانێ ی نێوان
هێزە سیاسیەکان، لایەنگرانی حیزبەکان بەردەوام هەندێ چەمک و دەستەواژەیان لە دژی یەکتری
بەکارهێناوە بەنمونە "کۆیلە". ئەم چەمک و دەستەواژانە بە شێوەیەک داڕێژراون
کە ئامانج لێ ی دژایەتیکردن و کەمکردنەوەی سەنگ و قورسایی یەکتر بووە...لەئەمڕۆی کوردستانیشدا کۆیلە بوونی
هەیە و جۆری زۆرە هەندێک کۆیلەی پارەو هەندێک کۆیلەی حیزب و دەسەلات و هەندێک
کۆیلەی داب و نەریتن...وە خراپترین
کۆیلایەتیش، کۆیلایەتیی نەفس و ئارەزووە...هتد
كۆیله
ئهو جۆره كهسانهن كه له ئازادی ڕادهكهن و دەترسن ونایەنەوێ لە پێناوئازاد بوونی
خۆیاندا ڕووبەڕوی مەترسی ببنەوە ،بەڵام ئامادەن ماستاو بۆ گەورەکانیان بکەن و لهبهر
دهرگای گهورهكاندا بوەستن و،لەم بارودۆخە خراپەی ئێستای هەرێمیش دا خۆیان گیان فیدای سەرۆکی حیزبەکەیان بکەن و، لایەنگرانی حیزبێکی دیکە
بەکۆیلە ناوببەن!. لەبری ئەوەی شەڕ بۆ دابینکردنی ژیانێکی شیاستە و نان و موچە
بکەن ، خەریکی شەڕە پەڕۆ و شەڕی ڕەنگەکانن.
کۆیلە هەر کۆیلە
جا سور یان زەرد یاخود سەوز ،قاوەیی وە
یان هەر ڕەنگێکی دیکە بێت.بۆیە ئێستا چرکە ساتی بەئاگا هاتنەوەیە
پێویستە دەکات ئیدی کۆیلەکان خۆیان لەکۆت وبەندی کۆیلایەتی ڕزگار بکەن و،وەکو مرۆڤی
ئازادو خاوەن ئیرادە بەسەربەستی وبەسەربەرزی بژین و هەست بەمەترسییەکانی سەر ئەم نیشتمانە....
No comments:
Post a Comment