Sunday, 14 February 2016

تەمەن ناگەڕیتەوە

"تەمەن خشڵێکی بەنرخە کە بەهیچ شتێکی ماددی پێوانە ناکرێ"


تەمەنە گوزارشتە لەهەناسە، هەموو هەناسەیەک کەدێتە دەرەوە  هەرگیز ناگەڕیتەوە، تەمەن شتێک نیە کڕین و فرۆشتنی پێوەبکرێتە، بۆیە زۆر زەررووەئێمەی ئیماندار بزانین ئەوە تەمەنەی پێمان بەخشراوەوە ئەو کاتەی لەبەردەسماندایە بەچییەوە بەسەری دەبەین، دەبێت لەخۆمان بپرسین چیمان ئامادەکردووە بۆ وەڵامی پەروەردگار کاتێک لێمان دەپرسێت: تەمەنت بەچییەوە بەسەربرد. حسنی بصری لەو وتەیەکیدا دەڵێت" لەنێوان دوو کردوەدا چەندە جیاوازی هەیە!، کە یەکیان چێژەکەی  سنوردارە و ئێشەکەی دەمێنێتەوە، ئەوی تریان ئێشەکەی دەڕوات و پاداشەکەی دەمێنێتەوە"، خودای گەورە مرۆڤی سەرپشک کردووە لەهەڵبژاردنی چاکەو خراپەی خۆیدا، کەواتە سەرپشکیت لەئێستادا دواڕۆژی خۆت دیاری بکە.دڵ تەنگ و نائومێد مەبە بەوەی لەبەسەرچووە و لەدەستت ڕۆشت، چونکە ئێمە دونیاییەکی ترمان لەپێشە دونیایی نەبڕاوە ،ئەگەر لەم دونیاییەوە دڵتەنگ و نەخۆشێت سەبرت هەبێت و ئارام بگرە ، ڕۆژەکانت لە تەمەڵى و دڵتەنگیدا بەفیڕۆ مەدە، چێژ لە هەموو ساتێکى ژیان وەربگرە لەگەڵ ئەو کەسانەدا کە خۆشتدەوێن و بە شوێن خەونەکانتدا بچۆ وهەموو هەوڵى خۆت بدە بۆ بەدیهێنانى خەونەکەت، بیر لە کاتى بەدیهێنانەکەى مەکەرەوە، تەنها ئەوە بکە کە لەسەرتە و ئەوى ترى جێبهێڵە بۆ پەروەردگارت، پەروەردگار ئەوەی بەندای نائومێد ناکات کە خۆشیانی ئەوێت..چاکە بکەو ببەخشە ،بەو ئومێدەی خودای گەورە لەدوا ڕۆژدا گوناهەکانت ببەخشێت.

No comments:

Post a Comment