لەئێستادا کەم ماڵ ھەیە کە ھێڵی ئینتەرنێتی نەبێت یاخود بەکارینەھێنێت،
چونکە ئەو تەکنۆلۆژیایە بۆتە پێویستییەکی رۆژانەی مرۆڤ .تۆڕی کۆمەڵایەتی فیسبوکیش
، یەکێک لەو تۆڕانەی کە گەنجێکی زۆری بەخۆییەوە سەرقاڵکردووە، ئەوەی جێگەی پرسیارە
بۆ هەندێک لەکۆڕان لەم تۆڕەدا خۆیان بەکچ
لەقەڵەم دەدەن؟!،وە ئەمە نابێت بڵێن تەنها کۆڕان ڕەگەزی خۆیان دەگۆڕن بەدڵنیاییەوە
کچانێکیش هەن خۆیان بەکۆڕ دەدەن لەقەڵەم، بەڵام ئەمە بۆ؟!.
زۆرن ئەو کەسانەی له‌فه‌یسبوكدا ده‌مامكیان
له‌سه‌ر دایه و بەوێنەی ساختەو ناوی ساختەوە هەوڵدەدەن خەڵکی بەرەوە هەڵدێر ببن و
کەسایەتیان لەکەداربکەن،وەهەندێکی دیکە
لەمرۆڤە ساختەکارەکانی فیس‌بوک ئامانجیان
هێرش کردنە سەر کەسانی حیزبی و دژی حیزبەکەی ئەوەن ... بەداخەوە هه‌ندێكیان لەبەتەمەنەکانیش
به‌گه‌نج خۆیان ده‌رده‌خه‌ن، هه‌ندێكیان گه‌نج خۆیان به‌پیر ده‌رده‌خه‌ن و هه‌ندێكیان
خیزاندارن خۆیان به‌سه‌ڵت خۆیان ده‌رده‌خه‌ن وهه‌ندێكیان و ...هتد، فیس‌بوک
بووە بۆهەندێک کەس بووە بەمەیدانێکی مرۆڤ بوونی خۆیانیان تێدا لەدەسەتداوە،جا
ئەگەر تاک رۆشنبیر نەبێت لەبەکارھێنانی ئەم
تەکنەلۆژیایە، ئەوا رووبەڕووی جۆرەھا کێشەو گرفت دەبێت کە سەرئەنجام بەزیانی کەسێتی
خۆی کۆتای‌یان پێدێت، بۆئەوەی نەکەویتە دوای گوورگەکانی فیسبوکەوە پێویستە بزانیت
کێن ئەوانەی فرێندت ، و چات لەگەڵ کێدا دەکەیت، نابێت بە هیچ شێوەیەک لەگەل کەسانی
نەناسراو گفتوگۆی درێژ خایەن بکەن،
کۆمەڵێک پزیشک لەوڵاتی بەریتانیا لەبارەی زیانەکانی
دانیشتن بەدیار چاتکردنەوە ئەوەیان ئاشکرا کرد کە دانیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر، زیانی
زۆری ھەیەو مرۆڤ تووشی دەیان نەخۆشی دەکات، بەتایبەت لەرووەکانی دەروونی و جەستەییەوە.
ئەگەر توشی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو بویت پێش هەموو کەسێک خێزانەکەت ئاگادار
بکەرەوە چونکە هەن کەسانێک بەهۆی ئەوەی هەڵەیەکیان ئەنجام داوە ترسی ئاشکرابوونیان
هەبووە ،تووشی چەندین هەڵەی دیکە بووە.
شنەمحمد
No comments:
Post a Comment