Sunday, 14 February 2016

ڕازی لێبوردەیی



(لە مێژووی پێگەیشتنی مرۆڤایەتیدا چەمکی لێبووردەیی و بەخشندەیی ڕەگێکی درێژی هەیە. لە هەر قۆناغێکیشدا مانا و ئەرکی تازەی لێبارکراوە. لەمەودوایش ئەو چەمکە هەر دەمێنێ و باری ماناکەی دۆڵەمەندتر و فرەڕەگەزتر دەبێت. لێبوردەیی :زاراوەیەکی کۆمەڵایەتی و ڕۆشەنبیری و ئایینیە بەکاردەھێنرێت بۆ ئاماژەکردن بەو پیادەکردنە کۆمەڵیانە یان تاکەسیانەی کە لێپێچینەوە لەگەڵ ھەموو ئەو کەسانە ناکان کە باوەڕیان یان ھەڵسوکەتیان بەشێوەیەکی جیاوازە لەگەڵ ئەوەی کە ڕەنگە مرۆڤ پێی قایل نەبێت).

لێبوردەیی بریتییە لە گەیشتن بە خاڵێك كە تیایدا دەزانیت كە تۆ پێویستت بە توڕە بوون نییە.هەستنەكردن بەوەی تۆ قوربانیت،بەڵام بەرانبەرەکەت دەبوریت و چاوپۆشی لێ دەکەیت ، بۆ ئەوەی ئاسوودە بیت وڕق‌و كینە ئازاری ناخت  نەدات

كاتێك هەڵەیەك دەكەیت چۆن حەزدەكەیت، بەرامبەر لێت خۆشبێت، تۆش وەهابە، ئەگەر كەسێك هەڵەیەكی بەرامبەر كردیت، لێی ببوردە بە، ژیان خۆی سەختە بەگرتەن دڵی رق و کینە وهەوڵی تۆڵەکردنەوە هێندەی دیکە لەخۆتی سەخت مەکە، پەروەردگاری باڵا دەست بەو هەموو دەسەڵاتەیەوە لەمرۆڤە خەتاکارەکان دەبورێت، ئاخۆ تۆی بەندە  بۆ ناتوانیت لێبوردە بێت و بەرانبەرەکەت ببەخشێت.بەخشندەیی و بەخشین دەبێتە هۆی  دڵ خۆشکردنی  مرۆڤەکان خۆتیش بەتایبەتی کاتێک ئەو هەستەت بۆ دروست دەبێت هاوکاری مرۆڤێکت کردووە و دڵی خۆی و خانەوادەکەیت خۆش کردووە، خۆتیش هەست بە ویژدانێکی ئارام و خۆشییەکی لەڕادەبەدەردەکەیت .


زۆرێک لە لێکۆڵینەوەکانی جیهان دەریانخستووە ئەو کەسانەی کە دەبەخشن و بەخشندەن هەمیشە جۆرێک لە بەختەوەری و دڵخۆشیان هەیە کە ڕاستەوخۆ کاریگەریان لەسەر تەندروستیش هەیە، بەجۆرێک دەوترێت سوڕی خوێنی کەسە بەحشندەکان دوای بەخشین, بەشێوەیەکی ڕێکو پێکتر کاردەکات.

No comments:

Post a Comment