Sunday, 14 February 2016

کێ بەرپرسیارە لەقەیرانەکان!

کێ بەرپرسیارە لەقەیرانەکان ، ئەم دۆخەی ئێستایی هەرێمی كوردستان کێ لێی بەرپرسیارە. باشە بۆ کەس خۆی ناکات بە خاوەنی بۆ هەموان بێدەنگن، بۆ هەڵوێستەکان وەک کەفی سەر ئاو وان و زوو نامێنن. ئەوە گومانی تێدانیە  ئەگەرئێستا بارودۆخەكە باش بوایە لەهاتوو هاواری لایەنەسیاسیەكان ،ئارەزووی خوێندنی کەڵەشێرەکانی لادێ دەبووین کەزەمانێک بێزارترین دەنگ بوون کە دەیان خوێند. باشتر وایە هەرچی زووە لایەنەكانی دان بەشکستی خۆیاندا بنێن کە سەرکەوتوو نەبوون لە پێکێهنانی حکومەتی بنکە فراواند. ئیدی ئەوەندە دەستی دەستی بەچارەنووسی ئەم گەلە نەکەن تاكە چارەسەر بۆ گەرانەوەی متمانەى جەماوەر کۆبوونەوەیەلەسەر مێزی گفتوگۆکان و سازشکردنە لەبەرژەوەندییە حیزبیەکانیان چونکە گەر وانەبێت  لەهەڵبژارنەکانی داهاتووداباجی دەدەن . لەم ھەلومەرجەدا زۆرێک لە دەسەڵاتداران و سیاسیەکان ھەموو بەھایەکی ئەخلاقیان لەدەستداوە و ململانێکان تەنھا خواستی حیزبی و دەستکەوتی زیاترە بۆ حیزب نەک شەڕکردن لەسەر مافەکانی خەڵک و موچە فەوتاوەکانیان و بە نیوەکردنی موچەی فەرمانبەرانی ئاسایی، ،ده‌ركه‌وتنی‌ روَژانەی كاربه‌ده‌سته‌كانتان و لێدوانه‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌كه‌كانیان، ئه‌وه‌نده‌ی‌ تر باری‌ سه‌رشانی‌ خه‌ڵكه‌كه‌ی‌ قورستر كردووه‌ و، لێدوان و یەکتری شکاندنەوە و لێدوانی دژ هیچ سود بە هاوڵاتیان ناگەیەنێت ...ئەوەی ئێستا گرنگ و زەروورە سازان و سازش کردنە، ئەمەش لەڕێگەی خاڵە هاوبەشەکانی نێوانیانەوە دەبێت، بۆ ئەوەی کۆبوونەوەکانی داهاتوو چەشنی کۆبوونەوەکانی ڕابردوو نەبێت، پێویستە لایەنەکان گۆڕان لە شێوازی گفتۆگۆکانیاندا بکەن، ئامانجیان لەگفتوگۆ کردن خۆسەپاندو خۆ فەرزکردن نەبێت بەسەر ئەویتردا، دەبێت لەخاڵی هاوبەشی نێوانیانەوە دەست بە گفتوگۆ بکەن، ئەگەر ئەیانەوێت کۆبوونەوەکانی لەمە بەدوایان بەرئەنجامێکی دڵخۆشکەری هەبێت و ڕزگاریان بێت لە گلەییەکانی کۆمەڵگەو گاڵتە پێکردن و پێکەنینەکانی ناحەزانی کورد، کە لە کەمیندان بۆ ئەوەی ڕیک نەکەوتنی لایەنەکان ئاژاوەی ناخۆی لێبکەوێتەوە و، باری ئەمنی و ئاسایشی وڵات بەرەوخراپی بڕوات.

No comments:

Post a Comment