ناسیونالیزم ( Nationalism) ، پێکاهاتووە لەهەر
دوو وشەی (Nasei) بەواتایی لەدایک بوون، (Ism) بەواتای ناسین.
لەفەرهەنگی ئۆکسفۆردی ئینگلیزیشدا هاتووە کە ( ناسیونالیزم ویست وئارەزووی گرووپێکی
مرۆییە کە هاوبەشن لە(ڕەگەز، کەلتور، زمان..) بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆ.
ناسیونالیزم پرنسپێکی سیاسیە ، مانا دەدات بەنەتەوەکان لەسەر بناغەی تایبەتمەندی
نەتەوەیی مافی چارەنووسیان هەبێت و دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان دابمەزرێنن.
بزووتنەوەی ناسیۆنالیزم مێژووەکەی
لە (٢٠٠) ساڵ تێناپەڕیت . دەرکەوتنی ئەم چەمکە بەم ئاما ژەو ناوەڕۆکەی ئێستاوە
دەگەڕیتەوە بۆ دوای شۆڕشی فەرنسی .ئەم بزووتنەوەیە هەوڵدەدات ڕۆڵەکانی نەتەوەیەک
لەسەر بناغەی جیاوازبوونیان لەڕووی زمان و مێژوو وفەرهەنگەوە هەست بەجیاوازی و
سەربەخۆی خۆیان بکەن و هەر لەو ڕەوانگەشەوە هەست بەجیاوازی و هەوڵی بوژانەوەی
کەلەپووری خۆیان بدەن و داوای مافەکانیان بکەن.
لەنیوەی دووەمی سەدەی نۆزدە بە دواوە وردە وردە سەرەتاکانی نەتەوایەتی
لەخۆرهەڵات سەری هەڵدا و لەکوردستانیش دا
نیمچە کۆدەنگیەکە هەیە کە، شێخ عوبەیدوڵلای نەهری(١٨٨١) لەڕووی سیاسی و حاجی قادری
کۆیی لەڕووی ڕۆشنبیرییەوە بەباوکی ناسیونالیزمی کوردی و سەرەتایی بزوتنەوەیی نەتەوەیی
داەنرێن.
ناسیۆنالیستی کورد ههمان نیشتمان پهروهریه، لەهەشتاکان و بەتایبەتیش
لەنەوەتەکان دا ،کۆمەڵێک نوسەری کوردو بەشێ لەناوەندە سیاسی و ڕوناکبیرییەکەی
کوردستان لەئەنجامی قووڵ نەبوونەیان لەدیین و تێنەگەیشتنیان لەدیین و هەوڵ نةدان بۆ
تەواوی چوارچێوەکانی دینی ئیسلام. لەهەوڵی
ئەوەدا بوون بیسەلمێنن ئیسلام نەک لەمێژووی خۆیدا هیچ خزمەتێکی ناسیونالیزمی نەکردووە، بەڵکو زیانی گەورەشی
لێ داوە. هاتوون گوناحەکانیان خستۆته ئەستۆی دیین بۆ نموونه کەدەر حەق بە کورد هەرشتێ
کرابێ،بۆیە کەوتتونەتە هەڵەی زەقی واقعییەوە .
No comments:
Post a Comment