ژنان لەپێش هاتنی ئاینی ئیسلام ستەم لێكراو بوون،لەلایەن
هەموو یاساو گەلێكەوە، وە بەچاوێكی سوكەوە وەك بەندەیەك سەیر دەكران، وە هەروەها لە
لایەن ئەوانەیش كە خۆیان بە خاوەنی كتێبی ئاسمانی دەزانی،وەك جولەكەو گاورەكان، هەر
بەهەمان شێوە سەیر دەكران.ژنـان دەکـڕدران و دەفـرۆشـران، بەڵام کە ئیسلام هات ژن
و پیاوی یەکسان کرد، ڕێز و گەورەی بۆ ئافرەت گەڕاندەوە... ئافرەتی بە ماف و
ئەرکەکانی ئاشنا کرد.
کەچی لەم ڕۆژگارەدا زۆرن ئەو کەس و لایەن و ڕێکخراوانەی بەقسەی
بریقەدار و لووس تازە بە تازە دێن داوای مافی ئافرەت دەکەن و نان بە پرسی
ئافرەتەوە دەخۆن .هەندێک لە ورێکخراوانەش لەڕیگەی کۆڕ و سیمینارو چالاکیەکانیانەوە
دەیانەوێت ئافرەتان ئاشنا بکەن بەمافەکانیان، کەچى نەمان بینى پرۆژە
و پلانیکى وایان پێبێ کە هۆشیارى رەها ببەخشێتە ئافرەتان بوخۆناسین وپیگەیاندنیان ،
بۆ ئەوەی هەنگاو هەڵگرن بۆ بەدەست هینانى خەونوو و ئامانجەکانیان.
زۆرێک لە ڕێکخراوەکان
کورد ئاسا : سەری زمان و بنی زمانیان باسکردن و داواکردنی مافی
ئافرەتان و ئاشناکردنیانە بەو مافە، بەڵام کەمن ئەوانەی باس لە ئەرکەکانی ئافرەتان
دەکەن و ئاشنای ئەرکەکانیان دەکەن. بۆیە پێویستە ئەو جۆرە ڕێکخراوانە
ریتمى بیرکردنەوەو هەوڵەکانیان بگۆڕن و سەرەتا کار بۆ دیارى کردنى ئەرکەکانى ئافرەتان لەخیزان وکۆمەڵگەدابکەن
، دواتر باس لەمافەکانیان بکەن.لەسەر ئافرەتان خۆیانیش پێویستە بزانن ئەرکیان چیە
و ئاشنا بن بەئەرکەکانیان و، لەهەوڵدان بۆ وەدەستهێنانی مافەکانیان بەردەوام بن هیچ کاتێك ماندوو نەبن و بەربەستەکانی سەر ڕێگەیان
ساردیان نەکاتەوە بۆ ئەوەی پێگەی خۆیان لەناو کۆمەڵگەدا بەهێز بکەن . بێگومان ئەمەش
پێویستی بە خۆڕۆشنبیرکردنە،خۆڕۆشنبیرکردن بۆ ئافرەتان زۆر زەرور و پێویستە مرۆڤی
ڕۆشنبیر چ ئافرەت بێت یان پیاو بیرتیژ و وریاو بەئەزموون و خاوەن هزرو و هۆش و چالاکە
و زوو هەست بەشتەکان ئەکات و دەخوێنێتەوە .لەسەر
پیاوانیش پێویستە ڕێز لە ماف و کەرامەتی ئافرەتان
بگرن و بۆ وەدەستهێنانی مافەکانیان هاوکاریان بن. ئەوان دەبێ ئەوە باش بزانن کە هەر
کۆمەڵگەیەك مافی ئافرەتەکانی نەدا پێشناکەوێ.
No comments:
Post a Comment