تێکڕای چین و توێژەکان بەگلەین لەحکومەتی هەرێمی کوردستان ،بەهۆی کەمی موچە
و نەبوونی خۆشگوزەرانی و خراپی باری ئابووری و، سستی وکەم تەرخەمی لە ڕاپەڕاندنی
ئیش و کارەکانی هاوڵاتیان و،بوونی گەندەڵی زۆر لەسەرجەم دام و دەزگاکاندا.
لەم ڕۆژگارەی ئەمڕۆماندا گوێنەگرتن
و فرامۆشکردنی چین و توێژەکان بەتایبەتی توێژی گەنجان لەلایەن حکومەتەوە وایکردووە
گەنجان نیشتمان بەجێبهێڵن وەیان ئارەزووی بەجێهێشتنی نیشتمان بکەن. لەکاتی
خۆپیشاندان و نارەزاییەکاندا بێنە سەرشەقام و دەنگ هەڵبڕن و سینەی خۆیان بکەن
بەقەڵغان بۆ گوللەی دەسەڵاتداران لەتاو گوێگرتن و دابینکردنی مافەکانیان. هێندە
چەوسانەتەوە دروشمی مردن لەم ژیانە باشترە دەڵێننەوە وئامادەن بمرن بەس بەم شێوەی
ئێستا درێژە بەژیان نەدەن.زۆرجار لەڕێگەی فشاری مەدەنیانەو نارەزایەتی مەدەنیانەوە
هەوڵی دابینکردنی مافە سەرەتاییەکانیانن داوەو دەدەن، بەڵام ئەوەی ترسکای ئومێدبێت
بەدی ناکەن،چونکە گەشتوون بەو قەناعەتەی گوێیەک نیە گوێ بۆداواکارییەکانیان بگرێت،
قسەکردنیش بێ بوونی گوێگرێک هیچ سودێکی نیە. بۆیە دەبینین زۆرجار خوپێشاندان و
ناڕەزاییەتیاکانیان کە بە مەدەنیانە دەست پێدەکات، بە توندو تیژی و زەبری هێزو
گوللە کۆتای پێ دێت، وەک لەخۆپیشاندانەکانی (١٧) شوبات و ڕۆژانی دوایی و ساڵی پاری
شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان بینیمان چەند قوربانییەکەی لێکەوتەوە
ئەوەی جێگەی نیگەرانیە بوونی ژمارەیەکی زۆری ڕیکخراوەکانە لە هەرێمدا و وە
بوونی چەندین ڕێکخراوی گەنجان و لاوانە، کە چی ڕێکخراوەکانی لاوان و گەنجان بەپێی
پێویست ڕۆڵیان نیە لەپاڵپشتی کردنی داواکارییەکانی گەنجان و لاواندا ئەوەی لەخۆپیشاندانەکاندا دەبینیت زیاد لەنەوەتی
گەنج و لاوان، بەڵام ڕیکخراوێکی تایبەت بەئەوان نابینرێت لەڕیزی خۆپیشاندانەکانەوە
بوەستیت و بڵێت ئێمەش دەنگمان لەپاڵ دەنگی ئەواندایە، پێش ئەوەی سینەی ئەوان بە
ئامانج بگرن سینەی ئێمە بەئامانج بگرن. پێویستە ڕێکخراوەکانی ئەو بوارانە هەوڵبدەن
گەنجان و لاوان ڕابهێنن لەسەر داواکردنی مافەکانیان لەڕێگەی فشارە مەدەنیەکانیانەوە
و داوا لەدەسەڵاتدارانیش بکەن، زەبری هێز بەکارنەهێنن بەرانبەر سەروەتی نیشتمان کە
گەنج و لاوەکانمانن...
No comments:
Post a Comment