Sunday, 14 February 2016

نەوت وهەرێم


بەگوێرەی ئامارەکان هەموو نەوتی یەدەگی جیهان تریلیۆنێك و 118 ملیار بەرمیلە، ئەگەر 45 ملیار نەوتی یەدەگی هەرێمی كوردستان لەبەرچاوبگرین، سەرچاوەكانی نەوتی هەرێمی كوردستان لانیكەم 4%ی هەموو یەدەگی نەوتی جیهان پێكدێنن و،.پەرەپێدانی كێڵگەكانی نەوت و غاز لە هەرێمی كوردستان لە چەند ساڵی رابردوودا و دەسپێكردنی هەناردنی نەوت بۆ بازاڕەكانی جیهان  رووداوگەلێكن كە وەك فاكتەرێكی گرنگ بۆ سەقامگیریی ئاسایشی وزەی جیهان تەماشا دەكرێن.
بەپێی راگەیەندراوەكانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانیش لەساڵی (٢٠١٤) دا ، لەسەرەتای دەسپێكردنی پەرەپێدانی كەرتی نەوت و غازدا نزیكەی 20 ملیار دۆلار سەرمایەگوزاریی دەرەكی لە هەرێمی كوردستان بۆ پەرەپێدانی سەرچاوەكانی نەوت و غاز كراوەو ئەوەش تەنیا سەرەتایە، بەڵام ئەو دەستکەوتانە چی لێهاتووە وەالله اعلم ،
ئەوەی جێگەی پرسیارە لەم نیعمەتەسروشتیەیە کە خودا بە خاکی کوردنی بەخشیوە تاچەندە بەسودی تاکی کورد بەکارهێنراوە تاچەندە ژیانی تاکی کورد گۆڕانی بەسەرداهاتووە لەسایەیەی ئەو ڕیژە زۆرەی یەدەگی نەوت لەهنیشتمانەکەیەدا ، بەدڵنیاییەوە ئێستا هەرکەس ئەم بابەت بخوێنێتەوە دڵێت، تەنها دوکەڵی کۆمپانیاکانی دەرهێنانی نەوت بەقسمەتی تاکی کورد بووە.
یاسای سندوقی كوردستان بۆ داهاتە نەوتی و گازییەكان رێگە دەدات بە ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم بە هەڵبژاردنی دەستەیەک، کە لە لایەن پەرلەمانەوە پەسەند دەکرێت، تاکو هەڵبسێت بە دەستەبەركردنی ژمێرە گشتیەكانی ئەو داهاتەی كە حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هەناردەی نەوت و بەرهەمە پاڵێوراوەکان و پاداشتەكانی گرێبەستەكانی كۆمپانیاكانی نەوتەوە بەدەستی دەهێنێت لە چوارچێوەی گرێبەستەكانی نەوت و گاز كە لەسەر بنەمای دەستوور و لەبەر ڕۆشنایی یاسای نەوت و گازی هەرێم ژمارە 22 ساڵی 2007 ڕێكخراون.بەئێسەشەوە نەک هەر هاوڵاتیانی ئاسایی وەزیرو سەرۆکی پەرلەمانا و پەرلەمانتارانیش نازانن ئەو داهاتەی حکومەتی هەرێم لەڕێگەی ەنوەتەوە بەدەست دەهێنێت چەندە وچی لێدەکرێت؟!گومانی  وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی ئەم کابینیە زۆر لێزانەنە کاردەکانی خۆی دەکات و کاردەکات بۆ دروستکردنی قەیرانەکان بۆتە ھۆی پەکخستنی ھەموو بوارەکانی ژیان لەناوخۆی ھەرێمدا و وەستاندنی وێسگە کارەباییەکان و کارگە پیشەسازیەکان و تەواوی ئۆرگانەکانی تری خزمەتگوزرای و لەدەرەوەش بۆتە ھۆی مایە پوچبونی حکومەت و قەرزوەرگرتن و بەتاڵانفرۆشتنی نەوتی کوردستان.

هەموو نەوتی یەدەگی جیهان تریلیۆنێك و 118 ملیار بەرمیلە، ئەگەر 45 ملیار نەوتی یەدەگی هەرێمی كوردستان لەبەرچاوبگرین، دەبینین سەرچاوەكانی نەوتی هەرێمی كوردستان لانیكەم 4%ی هەموو یەدەگی نەوتی جیهان پێكدێنن، ئەوەش لە كاتێكدایە، هەوڵەكانی دۆزینەوە و گەڕان لە هەرێمی كوردستان بەردەوامی هەیە.

No comments:

Post a Comment