Sunday, 14 February 2016

پێغەمبەر(د.خ)

گرنگی‌و بایەخ دان بە فەرموودەكانی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم ئەركی سەرجەم موسڵمانانە هەركەس بە گوێرەی توانای خۆی، چونكە سوننەتی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم روونكەرەوەی قورئانی پیرۆزەو رووناك كەرەوەی رێگای ژیانە، وە ئەو فەرموودانە هەروا بە ئاسانی بە ئێمە نەگەیشتووە، بەڵكو زانایان لە هاوەڵان‌و دوای ئەوانیش ژیانی خۆیان بەخشیوە تا ئەو فەرموودانەیان بۆ ئێمە كۆكردۆتەوە . ئێمەی موسڵمان ناتوانین بەشێوەیەکی ڕاست و دروست لەئیسلام تێبگەین، ناشتوانین وەک پێویست پابەندبین پێیەوە لەڕێگای شارەزا بوونمانەوە نەبێ بەژیاننامەی پێغەمبەرەوە( ص) ، خوای گەورە ئاینی ئیسلامی کردوتە ئاینی ئێمە، هەروەها ئەو نیعمەتەی بۆکردووینەتە بەرنامە و شەریعەت و ڕێگای ڕاست لەدونیادا، لەبەر ئەوە بەو پەڕی وردی و هۆشیارییەوە ژیاننامەی پێغەمبەر(ص) بخوێنینەوە، تا لەگەڵ قورئانی پیرۆزدا ، کەیەکەم سەرچاوەی ئاینی ئیسلامە، بەهەردووکیانەوە ئیسلامی پاک و بێگەردیان لێ وێنا بکرێ و ئێمەش وەک خۆی جێبەجێی بکەین و ڕەنگ بداتەوە لەژیانماندا.خودای گەورە لەقورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت(وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِلْعَالَمِينَ))[الأنبياء:107،واتا(ئێمە تۆمان تەنها وەک ڕەحمەتێک بۆ جیهانیان نەناردووە). خودای گەورە پێغەمبەری ناردووە بۆ سەرجەم گەلان تاوەکو پەیامی خودا بڵاوبکەنەوە و لەڕێگەی هەڵوس و کەوتو ڕەوشتیانەوە مرۆڤەکان فێربکەن کەچۆن خودای گەورە لەخۆیان ڕازی بکەن ناردونی بۆ ئەوەی ئێمە شوێن پێیان ھەڵگریننەوە ولە شێوازی ژیان و پەرستشەکاندا.(تَبَارَكَ الَّذِي نَزَّلَ الْفُرْقَانَ عَلَى عَبْدِهِ لِيَكُونَ لِلْعَالَمِينَ نَذِيراً) الفرقان:١(پاک وبێگەردی بۆ ئەو خوایەی قورئان- کە ڕوونکەرەوە و جیاکەرەوەی هەق و باتڵە-ی بۆ بەندەی خۆی بەپلەبەندی دابەزاند، تا بۆ هەموو جیهان ببێتە ئاگادارکەرەوە).
صەڵاوات و سەلام لەپەیامبەری پێشەوامان صلى الله عليه وسلم

لەگەڵ هەڵهاتنی گزنگی هەموو بەرەبەیانێكی ڕۆژی هەینی دا خۆشەویستێك چاوەڕوانی سڵاوی تۆیە !!!!

No comments:

Post a Comment