Sunday, 14 February 2016

گیانی تۆ بەهای ڕزگارکردنی هەبوو!


"بەرد وڕووەکێک کەسوودیان هەبێت، باشترە لەو مرۆڤەی کە بێ سوود بێت"

بەهۆیی قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان و خراپی گوزەرانی ژیانی هاوڵاتیان، ڕۆژ نیە گۆێبیستی کۆچی ئازیزانمان نەبین، کەڕێگەی مەرگ دەگرنە بەر بەرەو ئەورووپا دا، کەبەداخەوە دەریایی ئیجە دەبێت بە نیشتمانی هەندێکیان و خەونەکانیان لەخۆیدا نقووم دەکات ، کەچی ئەم دیاردەیە هەر بەردەوامی هەیەو حکومەتیش هەر لێی بێدەنگە،بێدەنگی حکومەتیش دەی سەلمێنێت گیانی هاوڵاتیەکانی بەهای ڕزگارکردنی نیە، دەگێڕنەوە جارێک:
پیاوێک بەمەلەکردن لەناو ئاوی ڕووبارێکی خوڕێن و مەترسیدار ژیانی خۆی خستە مەترسییەوە و، مێرمنداڵێکی لەمەرگ ڕزگار کرد، کەبەهۆی شەپۆلەکانەوە کەوتبووە قوڵایی ڕووبارەکە.
کوڕەکە پاش زاڵبوون بەسەر دڵەڕاوکە و ترسی خنکان ڕووی کردە کابرا و ووتی:" لەوەی گیانی منتان ڕزگار کرد، زۆر سوپاستان دەکەم".
کابرا سەیری ناو چاوانی کوڕەی کردو ووتی:" سوپاسی ناوێت، کوڕم تەنها لەوە دڵنیابە کە گیانی تۆ بەهای ڕزگار کردنی هەبوو!".


ئەی بۆ کەسێک پەیدانابێت لەنێو سەرکردنەکانی ئێمە بە هاوڵاتی و گەنجەکانمان بڵێت گیانی ئێوە بەهای ڕزگارکردنی هەیە ، ئیدی نیشتمان بەجێمەهێڵن و لەنیشتمان بمێننەوە، ئێرە نیشتمانی ئێوەشە.سەرگەردن بوون وسەرلێشوایی ڕۆڵەی نیشتمان چەندە زەرەر بەخۆیان خێزانەکەیان بگەیەنێت سەدهێندە زەرەر لەکۆمەڵگە ، نیشتمانێک گەر بۆ ڕۆڵەکانی نیشتمان ببێت بەغەریبە و، بۆغەریبەکان ببێت بەنیشتمان ئەبێت چاوەڕوانی چی داهاتوویەکی لێبکرێت؟!، لەنیشتمانی من کە سەدان هاوڵاتی بیانی ڕووی تێدەکەن بۆ کارو بەباشترین شێوە خزمەت دەکرێن و کوردستان بەسەرچاوەی پەیداکردنی داهاتیان دەزانن، ئەی بۆ هاوڵاتیەکانی بێ داهاتن بۆ دەبێت کورد هەمیشە غەیر پەرست بێت و، ڕۆڵەکانی خۆی لەنیشتمان بەدەر بنێت و باوەش بۆ ڕۆڵەی نیشتمانێکی دیکە بکاتەوە.

" لە دوی نیشتمانێ وێڵم، بۆنی ئەکەم و هەستی ناکەم
هەستی ئەکەم و نایبینم، ئەیبینم و نایناسمەوە"


(مامۆستا پشکۆ)

No comments:

Post a Comment