چ بوونەوەرێکی عەجیب وغەریبین ئێمەی مرۆڤ لەنێو ئەم ژاوەژاوەی ژیاندا،
خۆمان کاسب وکپ کردووە، هەمووان هاواردەکەن و کەسیش گوێێ لەکەس نیە.
جاران دەنگی بۆقەکان ناسازترین دەنگ بوون سکاڵامان لەقیڕەقیڕی بۆقەکان
دەکرد، ئێستا هاوار و وتارو دەربڕینە بێ پیت و رۆحەکانی سیاسیەکان، بوونەت هۆی
ئەفسوس خواردن بۆجارێکی کە گوێ بوون لەدەنگی کەڵەشێرەکان.
لێرەدا لەگۆڕەپانی ژیاندا دەڵێی
پێشبڕکێیە لەسەر هاوارکردن وژاوەژاواکردن، هەندێک پڕ بەگەروو وتە درۆینەکانیانەوە
دەهۆننەوەو هەڵدەستنە سەر سەکۆی ڕۆژگارو خۆیان نمایش دەکەن، گرنگ نیە چی دەڵێن
گرنگ ئەوەیە چۆن ژاوەژاوەێک دروست بکەن ، تا ژاوەژاوی پێشوو لەبیر خەڵک بەرنەوە ،
ڕۆژێک بە دروستکردنی ژاوەژاوی داعش، ڕۆژێک بازرگانی لەگەڵ داعش، ڕۆژێک ....ڕۆژێک
نیوموچە، ڕۆژێک روبع موچە، خەڵکی مشغوڵ دەکەن ، هەڵاهەڵی هەندێک کەس
و لایەنیان لەماوەکانی ڕابردوودا و بێدەنگی ئێستایان ئەوە دەخاتە روو ئەو
ژاوەژاوانەی پێشوویان کە ناویان لێنابوو شەڕی
بودجە و قوتی خەڵك لە ڕابردودا جگەلە بانگەشەیەك بۆ چوونە سوڵتە و گرتنە دەستی دەسەڵات
هیچی تر نەبوە .کەواتە ساتێک بێدەنگی كەوت کە بەهیچ شێوەیەك بەرژەوەندییە باڵاكانی
خەڵكتان لاگرنگ نییە و گوێ لەخەمی خەڵکی ناگرن. سادتێ بێدەنگی بۆقەکان کەئەیـانەوێت
ئـاوازی بـولـبول بـچڕن، نەک کەس بەدەنگیان هەڵناخەڵەتێ، بـەڵکـو هـێـندە دەنگیـان
نـاسـازە خـۆیان پـێـش هـەمـوان لـێـی بـێـزارەبـن...!
No comments:
Post a Comment