لای هەمووان ڕوونە بارودۆخی ئەمڕۆی هەرێمی
کوردستان نالەبارەوە چەندین کێشە وقەیران ڕووی لەناوچەکە کەردووەوە، ئەمش بێزاری
لای هاوڵاتیان دروستکردووە، ڕاستە وەزعەکە سەخت و ناخۆشە، بەڵام نابێت لەبیری کەین
تەنها ئێمەی کوردنین ڕووبەڕووی قەیران بووینەتەوەو ژیان زەحمەت بووەوە بۆمان، گەر
ئارام بگرین و تێبکۆشین بەدڵنیاییەوە ئەم وەزعەش تێدەپەڕیت. بۆیە پێویست دەکات
نەهێڵین سەختی ژیان کاریگەری هەبێت لەسەر لەت بوونی کۆمەڵگەو دروستبوونی ئاژاوە و
دووبەرەکی بۆ ئەوەی دڵی دوژمنانمان خۆش
نەکەین وئەو دەستکەوتە مێژووییەی بەدەستمان هێناوە لەدەستی نەدەین.
گەر ئەوەی
شارەزایی مێژووی ئەوروپا بێت، پێش شورشی پیشەسازی ئەو گەلەی کە ئەمڕۆ پێشەنگی
جیهانن لە پێشکەوتندا بە سەخترین شێوە ڕۆڵەکانی دەچەوسێنرانەوە قوربانی زۆریان دا
تا گەشتن بە ئەمڕۆ، ئێمەی کوردیش قوربانی زۆرمانداوە لە مێژووی خۆماندا، وە
بەئەمڕۆ گەشتووین . زەروور دەست بەو دەستکەوتە مێژووییەی گەلەکەمانەوە بگرین
کەچەندین ڕۆڵەی نازدار خۆینی ڕژاندا لەپێناویدا، پێویستە هۆشیارو بەئاگا بین
بۆئەوەی نەبینە ئامرازو وڵاتانی دیکە بۆ بەرژەوەندیەکانی خۆیان بەکارمان بهێنن و
بەشداری گەمە سیاسیەکانی خۆیانمان پێبکەن .ئێمەکورد دەبێت شوناسێكو پێناسەیەكی تەواومان
هەبێت تا مانا بەكوردبوونی خۆمان ببەخشین ،بۆ ئەوەی ئاسانتر لەململانێ سیاسیەكانیشدا سەنگ و قورسی
خۆمان بپارێزین. دەبێت هۆشیار بین لەڕووی کارکردن لەسەر لایەنی عاتفیمان بەکارمان
نەهێنن، ئێمەی کورد زۆربەی تاکەکانمان عاتفین و زۆر زوو دەکەوینە ژێر
کاریگەریییەوە. باردۆزخی ئەمڕۆ هەموو تاکێکی کورد لێی بەرپرسیارە ،زۆربەی تاکی
ئێمە لەڕێگەی موچەوە فێری تەمبەڵی کراوە بەبەڵینەکان فریودراوە، ئێستا کە بەڵێنەکانی
بەبۆ جێبەجێنەکراوە چەشنی منداڵ دەستی کردووە بە وڕک گرتن، ئێمە دەبێت فێربین چۆن
بتوانین خۆمان بەخیو بکەین و لایەنی ئابووریمان بەهێز بکەین ،پشت بەستن بەحکومەت
لەڕێگەی ئەو موچەیەی کە پێمان دەدات بەم ڕۆژەی ئەمڕۆمان دەگەیەنێت کە موچە نیە
زۆرێک لەموچەخۆرەکان توانا و شارەزاییان لەهیچ کارێکی دیکەدا نیەو ئێستا هواریان
لێ بەرزبووەتەوە.
No comments:
Post a Comment