Sunday, 14 February 2016

قەیرانی ئابووری

لەئێستایا سەرەچاوەی سەرەکی داهاتی هەرێمی کوردستان بریتیە لەناردنە دەرەوەی نەوت، بەلام بەهۆی سیاسیەتی وڵاتە دەستڕۆشتووەکانەوە دەبینین چۆنە یاری بەنرخی نەوت دەکرێت و، بەمەیلی خۆیان نرخەکەی بەرزدەکەنەوە نزمی دەکەنەوە، ئەمەش وڵاتە نەوتیەکان بەتایبەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بە تایبەت تر زەرەرمەندی یەکەم دەبن بەهۆی پشت بەستنیان بەنەوت وەک تاکە داهات وفرامۆشکردن و سرینەوەی ئاسەواری كەرتی كشتوكالی، بەشار كردنی لادێكان و چەكداركردنی جوتیار و كرێكاران، نەبوونی سیستەمێكی ئابووری تۆكمەی پێشوەخت و قۆرخكردنی سەرچاوەكانی داهات لای گروپ و كەسە دەست رۆیشتوەكان  وادەکات قەیرانەكان بەردەوام بەرەو قوڵبونەوە بڕوات.  سەرباری هەبوونی رێژەیەكی زۆری كرێكاری بیانی لە كوردستان و زیاتر بوونی ژمارەی ئاوارەكان كە بۆتە هۆی دروست بوونی قەیرانی بێكاری و سەرهەڵدانی هەژاری. وە بەشێوەیەک لەبازارەکانی هەرێمی کوردستان وای لێهاتووە ئەولەیەت بۆ کرێکارانی عەرەب و بیانی بێت تا کوردەکە ،چونکە ئەوان ئامادەن لەبەرانبەر پارەیەکی کەم دا کارەکە ئەنجام بدەن. زۆرێک لەرەخنەگرانی ئابووری ئەم سیاسەتی کارکرد نی زۆر لەپێناو پارەیەکی کەم بە نەبوونی وێژدان و ئەخلاق لەسیاسەتدا وەسف دەکەنە. هەرێم بۆ ئەوەی لەم بارودۆخە ڕزگار بێت دەبێت بوژانەوەی  بازاڕ بکات بە‌ یه‌كێك له‌ بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی‌ رێكخستنی‌ ئابوری‌ و، گرنگی بەکەرتی کشتوکاڵ و پیشەسازی بدات و ئەو بەرهەمانەی لەناوخۆداهەن هاوردەی لەدەرەوەکەم بکات . وە زۆرگرنگە دەرفەتێک بە ئافرەتانیش بدرێت لەبازاری کاردا بۆ ئەوەی ئەوانیش ڕۆڵی خۆیان ببینن لە وبەرەوەپێش بردن لەکەرتی ئابووریدا، پێویستە ڕێگە نەدرێت بە کۆمپانیان زەبەلاحەکان کە خێر وبێری وڵاتەکەمان ببنە دەرەوە بەتایبەتی کۆمپانیاکانی دەرهێنانی نەوت کە ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لەپیس کردنی ژینگەی هەرێمی وکردستان و، ئەو شوێنانەی نەوتەکە تێدا دەردەکەن، کەچی دەبینیت خەڵکی شوێنەکە جگە لە دوکەڵ و پیس بوونی هەوای شارەکەیان و خراپ بوونی ڕێگاو بانەکەیان هیچ سودێکی لێنابینن

No comments:

Post a Comment