ئەم زاراوەیە لەفەرهەنگی خۆرئاواوە لە کۆتایی
سەدەی نۆزدە و سەرەتایی سەدەی بیستەمدا بەم ناوەڕۆکە تازەی ئێستاوە هاتووەتە ناو
فەرهەنگی گەلانی موسڵمانی خۆرهەڵات و لەوانەش گەلی کوردستان.
لەکەلەپووری ئیسلامیدا دەستەواژەی (دار الاسلام،
دار الفکر، دارالحرب) لەبری نیشتمان بەکارهاتووە و، لەدەقی قورئانیشدا بە (الدیار)
هاتووە"لا ينهاكم الله عن الذين لم يقاتلوكم في الدين ولم يخرجوكم من دياركم أن
تبروهم وتقسطوا إليهم
"
گومانی تێدانیە مرۆڤ هیوای ههموو خیرو خۆشىیهك بۆ
نیشتمانی خۆی دهخوازیت، ناچاریش نهبیت یان نهكریت، زهحمهته نیشتمانی خۆی بهجی
بیڵی.گەل هەرچەندە بەدەست دەسەڵاتدارە خوێنمژەکەیشیەوە بچەوسێتەوە ئینتمای بۆ نیشتمان کاڵ بێتەوە توڕە و پەستیش
بێت. قبووڵی ناکات هیچ کەس و لایەنێک سوکایەتی بە ئاڵا
ونیشتمانەکەی بکات. ههموو مرۆڤیكی سهر ئهم زهمینەشمافی سروشتی و خواپیداوی خۆیانە
كه خاك و نیشتمان و زیدی باوو باپیرانی خۆمانیانیان خۆش بویت. نیشتمانپەروەریی
ڕاستە قینە تەنها قسەکردن نیە ، دەبێ بەکردەوە بسەلمێنرێت و ڕەنگدانەوەی
هەبێت ،بەڵام کاتێک کەسێک نیشتمان بخاتە
خزمەتی حزب، حزبیش بخاتە خزمەتی بەرژوەندیە تایبەتیە کانی خۆیەوە، ئەوە بە
خیانەتکردن لەنیشتمان ئەژماردەکرێت و ، نیشتمان پەروەرییەکەی دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە.لەئێستادا و لەهەرێمی
کوردستانی دا بەهۆی سیاسیەتی چەوتی حیزبەکانەوە تاکی کورد وای لێهاتووە
دەڵێت:" بەجێهێشتنی نیشتمان ئەرکێکی مرۆڤ دۆستانەیە". تاکی
کورد پێش هەموو شتێک هەست بە چەوساندنەوە و زوڵم دەکا. بە دڵنیاییشەوە حیزبە کوردیەکانی
رۆژهەڵات لە داهاتوو و لە ئیستاشدا دەبی وڵامدەرەوە ئەوبن ، دەبێت ئاوڕێک لە تاکی کورد و گەنجی کورد
ونەوەی نوێ بدەنەوە و خۆیان بۆ پێناسە بکەن و خیانەت لەو کورسی و دەسەلاتەیان
نەکەن کە پێیان بەخشراوە و هەست بە بەرپرسیارەتی ڕاستەقینە بکەن و هەوڵی ئاشت
کردنەوەی ڕۆڵەی نیشتمان بدەن و نیشتمانیان لا شیرینتر بکرێت...
No comments:
Post a Comment