ئەم زاراوەیە لەناوەڕاستی نەوەدەکانەوە کەوتووتە
سەر ڕوپەری ڕۆژنامە و گۆڤار و
چاپکراوەکانی کوردستان و، درێژە پێدراوی کۆمەڵی زاراوەی ترە کە پێشتر لەلایەن نەیارانەوە بۆ بزووتنەوە ئیسلامیەکانی بەکاردەهێنرا.
زاراوەی ئیسلامی سیاسی زۆرتر لەدوای ھێرشەکانی ١١ی
سێپتەمبەر بەکارهات ، سیاسەت کراوەتە سیفەت بۆ وشەی ئیسلام کەناوی ئاینی
ماموسڵمانانە بەگشتی ، نەک بۆ دەستە و گرووپێک کە تێگەیشتنی تایبەتەوە مومارەسەی
چالاکی سیاسی دەکەن.لەلایەن عەلمانیەکانەوە زۆرجاران تۆمەتی نازانستییانە و تیرۆر
دەخرێتە پاڵ ئەزموون و هەژموونی ئیسلامییەکان و، ئامانجیانە هیچ کەسێک کار بۆ ئیسلام نەکات و کەس و گرووپێک نەبێت
لەبەرانبەر ئەواندا بوەستێتەوە تاوەکو بە خواستەکانی خۆیان بگەن .ئەو هێرش و
قسانەی دەکرێتە سەر ئیسلام مۆرکی جدی بوون و زانستی دۆڕاندووە جگە لە کۆمەڵێک
تۆمەت و چەواشەکاری هیچی تر نیە.
هەندێک پێیان وایە" ئەگەر
کەس یان گرووپێک لە دنیای نوێدا بیەوەی بە پشتبەستن بە ئایین و پێکهێنانی حزبی دینی
بانگەشە بۆ بەختەوەریی مرۆڤ لە دنیادا بکا، تەنیا بۆ دابینکردنی بەرژەوەندیی مادیی
و سیاسییە و بازرگانی بە ئایینەوە دەکا، ئەگینا لە چوارچێوەی سیستمێکی سیکۆلاردا دەبێ
بە بێ گوێدان بە باوەڕی ئایینی، بە دوای بەختەوەری وپشخستنی ژیانی هەموو اندا بگەڕێن
نەک تاقمێکی تایبەت".عەلمانیەکان دەیانەوێت ئایین کورت بکرێتەوە بۆ پەیوەندی
شەخسی نێوان مرۆڤ و پەروەردگار و وابەستە بوون بە هەندێک بەهای ڕۆحی و ئەخلاقیەوە.دەیانەوێت
بەهەموو شێوەیەک ئایین لە دەسەڵات دووربخرێتەوە ، چونکە پێیان وایە بە جێبەجێکردنی
ئاین کۆمەڵگە بەروە دواوە دەڕواتەوە و
نابێت بەخاوەنی دەوڵەت، لەکاتێکدا ئیسلام لەسەر دەمی پێغەمبەر (د.خ) بەردی بناغەی
دەوڵەتی ئیسلامی لە مەدینە داناوە و ڕووخانی دەوڵەتی عوسمانیش دواین عەڵقەی
ئەو دەوڵەتە ئیسلامییە بووە. ئەوانەشی کە دەڵێن ئیسلام تەنها بواری
ڕۆحی دەگرێتەوە بێ ئاگان لەوەی قورئان دەفەرموێت" لقد أرسلنا رسلنا بالبينات
وأنزلنا معهم الكتاب والميزان" الحدید/٢٥، مەبەست لەمیزان بریتیە لەدادپەروەری
لەناو خەڵکیدا .ئایا دادگەری کۆمەڵایەتی جەوهەری فەلسەفەی سیاسی نیە؟!.
.
No comments:
Post a Comment