نهتهوه یهكگرتووهكان لە17ی دیسمبەری ساڵی 1999، بڕیاریدا
25 ی نۆڤەمبەر رۆژی تیرۆركردنی ئهوان، وهك رۆژی جیهانی بهرهنگاربوونهوهی توندوتیژی
دژی ژنان بناسێنێت.، ئهم رۆژه بۆته هێمای خهباتی ژنان و لەم ڕۆژەدا بەچەندین چالاکی جۆراو جۆر
هەوڵی بەرنگاربوونەوەی توندو تیژی دەدرێت دژ بەئافرەتان و هوشیارکردنەوەی کۆمەڵگە
دەدرێت و بەو ئومێدەی ئەم دیاردەیە ڕوو لە کەم بوونەوەو نەمان بکاتە.
دیاردەی توندوتیژی دیاردەیەكی جیهانییە و تایبەت بە شوێنێك یان وڵاتێك یان كیشوەرێك
نییە و لە هەر شوێنێك ژن هەبێت توندوتیژیش هەیە، جا چ بە شێوەی نهێنی بێت یان چ بە
شێوەی ئاشكرا، توندوتیژیشی بە هەموو جۆەرکانیەوە ج(جەستەیی بێت یان دەروونی
،سکسی،،،هتد) لەهیچ کتێبێکی ئاسمانیدا ڕێگەی پێدروا نیە و قەدەغە کراوە ، کەچی ڕۆژ
تا ڕۆژ بێت ئەم دیاردەیە ڕوو لەزیاد بوون دەکات سەرەڕای بوونی چەند ڕێکخراوی
تایبەت بەژنان و پێشکەوتنی کۆمەڵگە ، هۆکاری سەرەکیشی دەگەڕێتەوە بۆ نزمی ئاستی پەروەردەی و ڕۆشنبیری لە كۆمەڵگا دا، بۆ ئهوهی مافهکانی ژن
پێشێل نهکرێت و ژنان بگهن به مافهکانی
خۆیان پێویسته لهسهر دام ودهزگاو کاربهدهستانی دهوڵهت و،ڕێکخراوەکانی
بواری ئافرەتان ولایەنە پەیوەندی دارەکان لە ڕیگای بڵاوکردنەوەی هۆشیاریکردنەوەی
تاکەکانی کۆمەڵگە و ، کار بۆ نەهێشتن و
کەم کردنەوەی توندوتیژی بکەن ، بۆ ئەوەی
چیدیکە ژنان ڕووبەڕووی ئازاری جەستەیت و دەروونی نەبنەوە هەموو ئەو کەلتورانەی
هۆکارن بۆ ئەنجامدانی توندوتیژی بەرانبەر ژنان لەمێشکی تاکەکاندا بسڕێتەوە ، ماف و
ئەرکی ئافرەتان ڕەچاوبکرێت و بەو چاوەوە لەئافرەتان بڕوانن کە ئەوانیش مرۆڤن و
مافی ئەوەیان هەیە وەک مرۆڤ بژین،
No comments:
Post a Comment