Sunday, 14 February 2016
ژن لەناو حزبەکاندا
لەگەڵ ئەوەی دەسەڵات بواری بە ژنان داوە بێنە ناو سیاسەتەوە ولەنێو حیزب و
دامەزراوە حکومیەکان و ناحکومەیەکاندا بەشداریان پێکراوە و،ژنان بە ناوی ژنان و رێکخراوەکانی
ژنانەوە قسەی خۆیان دەکەن، بەڵام ئەم ڕێگەپێدانە بەپێی پێویست نیەو تائێستاش ڕێگە
بەئافرەت نەدراوە کە خۆی بسەلمێنێت، بلکە زۆری بەحیزبەکان تەنها وەک بوکەڵەیەکی
نمایش کار لەنێو حیزبەکەیدا هێشتوویەتیەوە بۆ ئەوەی سبەی ، ڕووبەڕووی ئەو پرسیارە
نەبێتەوە بۆچی ئافرەت لەحیزبەکەتدا بەدیناکرێت...لە سەدەی رابردووەوە تائێسەش رێكخراوەكان
لە هەوڵدان ژن وەك هاوشانی پیاو بخەنە ڕوو و بەشداری پێ بكەن لە بوارەكانی بەڕێوەبردنی
ژیان و شوێنی گونجاوی خۆی پێ بدەنو ئەو جیاوازییە گەورەیە نەهێڵنەوە، ئەم هەوڵانە
هێشتا وەك پێویست نەیانتوانیوە یەكسانی جێگیر بكەن. ئێستە لە كوردستان پیاوان پشکی
شێریان هەیە لەوەرگرتنی پلە وپایەکاندا بەتایبەتی سیاسیەکان ،زۆر ژن هەن خاوەنی سەربەخۆیی
ئابووری و پێگەی كۆمەڵایەتین، بەڵام وەك سیاسی نەیانتوانیوە بگەنە شوێنێك شایانی
باس بێت.بەڕای زۆرینەش هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کەژن له‌ناوحزبه‌كاندا ته‌نها
ئامرازێكن بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ و سه‌رخستنی
لیسته‌كان، بۆیە ئیتر كاتی ئه‌وه هاتووه ژنان ڕێگاچاره‌ی تر بدۆزنه‌وه بۆ وه‌رگرتنی
موسته‌حه‌قاتی ژن له‌ناوحزبه‌كان و پۆسته‌حكومییه‌كاندا، وه‌كو نوسین و پێشكه‌شكردنی
پڕۆژه‌یاسای تایبه‌ت به‌م كێشه‌یه بۆئه‌وه‌ی وه‌كو چۆن به‌یاسا ڕێژه‌ی به‌شداری
ژن بۆپه‌رله‌مان دیاری كراوه، ئاواش بۆ به‌شداری ژن له‌حكومه‌ت به یاسا دیاری
بكرێت.نەک وەک خێر وسەدەقەی پێبکەن بەکۆتا دەنگەکان ژنان پاڵ بنێن بۆ‌نێو دەسەڵات.
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment