پێش
هاتنی ئیسلام لەنێو عەرەبدا ئافرەت شان وشکۆی نەبووە و، لەلایەن پیاوەوە وەک کاڵایە سەیردەکرا ، دەیان وت هەموو ئەرک و
مافی ئافرەت ئەوەیە کە دەبێت منداڵ بنێتەوە و شیری منداڵ بدات، دوای تەواکردنی
ماوەی پێدانی شیری منداڵیش هیچ پشکێکی لەپەروەردەی منداڵدا نەبووە، و پیاوان
لەهاوسەرگیریدا سنوریان بۆنەبووە ، چەند ئافرەتیان بویستایە دەیانتوانی بیهێنن ،
ئەمە سەرەڕای ئەوەی زۆربەی هۆزەکان کچەکانیان زیندە بەچاڵدەکرد.بەڵام کاتێک ئیسلام
هات هەموو نایەکسانیەکانی ڕەتکردەوە شوناسی بەخشی بەئافرەت ، خودای گەورە لە بنەما و ئەسڵی دروستکردندا پیاو و ئافرەتی یەکسان
دروست کردوە , جیاوازی نەکردوە لە نێوانیاندا (خَلَقَكُم مِّن نَّفۡسٖ وَٰحِدَةٖ ثُمَّ
جَعَلَ مِنۡهَا زَوۡجَهَا) الزمر/٦ واتە ((خوا ئێوەی لەگیانی ئادەم دروستکردوە هەر
لەئادەمیش خێزانەکەی واتە حەوای دروستکردوە))، خوای گەورە ئافرەت و پیاوی لە ئەسڵی
بەندایەتی کردن و ئەرکە شەرعیەکانیشدا یەکسانی کردون , فەزڵ و گەورەی هیچ یەکێکیانی
نەداوە بەسەر ئەوی تریاندا تەنها پێوەرێک کە دایناوە بۆ جیاوازیکردن لە نێوانیانیاندا
بە جۆرێک کە کامیان لەکامیان لەپێشتر و بەڕێزتر بێت بریتیە لەپێوەری لەخواترسان و چاکەکاری
و چاکسازی وەک دەفەرموێت ((يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ إِنَّا خَلَقۡنَٰكُم مِّن ذَكَرٖ
وَأُنثَىٰ وَجَعَلۡنَٰكُمۡ شُعُوبٗا وَقَبَآئِلَ لِتَعَارَفُوٓاْۚ إِنَّ أَكۡرَمَكُمۡ
عِندَ ٱللَّهِ أَتۡقَىٰكُمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌ خَبِير))ٞ (الحجرات :13) واتە
((ئەی خەڵکینە ئێمە ئێوەمان لەنێر و مێیەک دروست کردووە و کردوومانن بەچەند هۆزو عەشیرەت
و قەومێکەوە تابەبرایەتی و خۆشەویستیەوە لەگەڵ یەکتریدا مامەڵە بکەن , بێگومان باشترین
کەستان لای خودا ئەو کەسەتانە کە لەهەموتان پارێزگارتر و لەخوا ترستر بێت, بەراستی
خوا بەکاروکردەوەکانتان زۆر ئاگادارە)). بەڵام لەڕۆژگاری ئەمڕۆماندا دەبین زۆرکەس
و لایەن وڕێکخراو هەن گەر ئافرەتان و تاکەکانمان شارەزانەبن ئەوا توشی هەڵدێریان دەکەن بەبیانووی ئەوەی
ئیسلامی غەدری لەئافرەت کردووە فەزڵی پیاوی داوە بەسەر ئافرەتدا.
No comments:
Post a Comment