ماوەیەکە بەهۆی شەڕی داعش و خراپی بارودۆخ
ژمارەیەکی زۆر ئاوارەیەی زۆری عەرەب و سوری ڕووی لە هەرێمی کوردستان، ئەوەی جێگەی
داخە دیاردەی سواڵکردنە بەکچان لەنێو ترافکیەکانی شاردا، کچانێکی کە لەتەمەنی لاوی
و منداڵ وگەنجن، کەئەمەش ڕەنگە پەلبکێشێت بۆ کاری خراپترو کاریگەری خراپی هەبێت
لەسەر تاکەکانی کۆمەڵگەو شیرازەی خێزان هەڵبوەشێنێتەوە.
ئەم حاڵەتی ئێستایی هەرێمی کوردستان و هەستی پێدەكرێت
و دەبینرێت كە هەندێک لەو منداڵان بەکچ و کۆرەوە بەمەبەستی سواڵكردن ،بازرگانیان پێوە
دەكرێت یان كاری قورسیان پێدەكرێت و لەقوتابخانە دەردەهێنرێن. جێگەی نیگەرانیەو
پیویستی بە بەدواداچوونی ورد هەیە بۆئەوەی بزانرێت بەڕاستی حاڵ و گوزارەنیان خراپە
، یاخودا ئەو کارانەی دەیکەن ئامانجی دیکەی لەپشتەوەیە، جونکە لەئێستا هەرێمی
کوردستان لەشەردایە لەگەڵ داعش و ، ڕیککەوتنەکانی لەگەڵ بەغداد سەرکەوتوو نەبووە
و، باس لەڕاگەیاندنی سەربەخۆی دەکات و وەچەندین کێشەوگیرو گرفتی دیکە، چۆن بزانرێت
ئەوەنەی ئێستا لەهەرێمی وکردستانن بەناوی سواڵکردنەوە خەریکی کۆکردنەوەی زانیاری و
جاسوسی کردن نەبن، گومانی تێدانیە کە سود وەرگرتن لەکچان بۆ ئەو جۆرە کاران
پلانەکانیان سەردەگرێت ،چونکە بیر لەوەدەکەنەوە ڕەنگە زۆر بەزەحمەت هەست بە کچێک
بکرێت کە خەریکی ئەو جۆرە کارە سەختانە بێت. بۆیە پێویستە بەوورییەوە ئاگاداری هەڵسوکەوتی
ئەو دەروەزەکارانە بین ، کە ڕۆژ تا ڕۆژبێت ژمارەیان زیاتر دەبێت لەنێو شارو ترافیک
لایتەکاندا، نازانم تا ئێستا پشکنین بۆ ئەو شتانە ئەنجام دراوەکە هەندێکیان خریکی
فرۆشتنی، چونکە هەموو ئەگەرێک لەم ڕۆژەدا، جێگەی هەڵوێستە لەسەر کردنە، وەک
پێشنیان وتوویانە"خۆپاراستن لەچارەسەرکردن باشترە"